یەکەى تۆڵەى شەهید ئاندۆک زاگرۆس لە وان چالاکیی ئەنجامدا

یەکەی تۆڵەى شەهید ئاندۆک زاگرۆس رایگەیاند، لە ٢٨-٢٩ی نیساندا لە گەڕەکی خاچۆرت لە وان چالاکییان ئەنجامداوە.

یەکەی تۆڵەى شەهید ئاندۆک زاگرۆس بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک باسی لە چالاکییەکانی ٢٨ و ٢٩ی نیسان لە وان کرد.

 رایگەیاندووە، لە شەقامی بایرلی لە گەڕەکی خاچۆرت لە وان لە لە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی نیساندا ٢ چالاکییان ئەنجامداوە و راشیگەیاند، "چالاکی لە دژی ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن ئەنجامدراون، کە لە کاتی دەورییە و سوڕانەوەدا بوون و بە فیشەکی هەوای لێیاندراوە. لە چالاکییەکەدا ٢ پۆلیسی تورکی داگیرکەر بریندار بوون.

لە دژی فرۆشیارێکی ماددە هۆشبەرەکان، کە هەوڵی دەدا گەنجانی کورد ئالودە بکات و بیانخاتە ناو زەلکاوەوە، بە بۆمبی دەنگی چالاکی ئەنجامدرا".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین کراوە و رایگەیاندووە، "ئێمەی گەنجانی وڵاتپارێز، لە دژی گۆشەگیری، هێرشە داگیرکەرییەکان لە کوردستان و هەموو ئەو کەسانەى کە هەوڵ دەدەن گەنجانی کورد ئالودە بکەن، بە بێ وەستان و بە بەردەوامی چالاکییەکانمان ئەنجام دەدەین".

ژ.ت