'ئێمە بە گیانی نەورۆز سەردەکەوین'

نەورۆز کە جەژنی رزگاری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە چیاکانی کوردستان بە تێکۆشان و بەرخودان گەش دەبێت و پیرۆز دەکرێت.

گەریلاکانی یەژاستار بە بەرخودان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پێشوازیان نەورۆزی ٢٠٢٣ کرد. گەریلاکانی ئازادی باس لەوەدەکەن کە ئەوان بە پێرسپێکتیڤ و رێنمایی ژیانی ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەڕ دەکەن و سەردەکەون.

'نەورۆز کاتی گەشکردنی بەرخودانە'

گەریلای یەژاستار رەنگین ئامەد بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی بۆ نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ کرد: " نەورۆز بۆ ئێمە زۆر گرنگە، لەبەر ئەوەی بە واتای ژیانەوەی کوردان و هەمیشەیی بوونی نەریتی بەرخودان دێت. ئەو بەرخودانە لە کاوەوە دەستیپێکردووە و بەبێ وەستان بە مەزڵوم دۆغان و زەکیە ئاڵکانەکانەوە بەردەوامە. نەورۆز ئاڵای بەرخودانە کە هەڤاڵ مەزڵوم لە زیندانی ئامەد دژی خۆبەدەستەوەدان شەکاندویەتیەوە و گەیشتووەتە ئێمە و بەرەو سەرکەوتن دەچێت. ئێمە لە سەردەمێکی قورس و هەستیارداین. لە بومەلەرزەدا بە هەزاران کەس ژیانیان لەدەستدا. جیا لەوە تینویەتی و برسێتی، لە هەلومەرجی دژواری ژیاندان و خۆڕاگری دەکەن. بەو بۆنەوە هاوبەشی بۆ ئازارەکانی گەلەکەمان دەردەبڕین. دەمانەوێت وەڵامدەرەوەی گەلەکەمان بین. ئەوەش بە بەرخۆدانێکی باش دەستەبەر دەبێت. بە گەشکردنی تێکۆشان ئێمە گەلەکەمان لەم ستەمە رزگار دەکەین و قورسترین گورز لە دوژمن دەوەشێنین. بۆ ئەوەی بگەیەنە ئامانجەکەمان دەبێت زۆر گیانبازی بکەین، ئێمە تۆڵەی هاوڕێیانی شەهیدمان دەکەینە. با نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان پیرۆز بێت".

'ئێمە بە بەرخودانی نەورۆز رێبەرایەتیمان ئازاد دەکەین'

گەریلای هەپەگە خەمگین میرکان ئەوەی خستەڕوو کە یەکێتی گەلان لەگەڵ نەورۆز زۆر پتەو دەبێت و بەم جۆرە دوا: "من سەرەتا نەورۆز لەگەلەکەمان پیرۆز دەکەم. ئەو قۆناغەی تیایداین، قۆناغێکی دژوارە. دەژمن بە هەموو جۆرێک هێرش دەکات. گەریلا و گەل بە تێکۆشانی مێژوویی مێژوویەکی ئەفسانەیی دەنوسنەوە. هەموو هێرشەکانی دوژمن لە دژی هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە تێکۆشان بۆ ئەو بەرخودانەی بەردەوامە، پوچەڵ کراونەتەوە. ئەو تێکۆشانە بە بیردۆزی و فەلسەفەی رێبەرایەتی هاتەئاراوە. بەهۆی ئەم بومەلەرزەوە بە هەزاران کەس ژیانیان لەدەستدا. لە دڵەوە هەست بە ئازار و پەژارەی گەلەکەمان دەکەین. لێپێچینەوەی ئەو ئازار و پەژارەیە لە دوژمن دەکەین. دەوڵەتی تورک کە ئێمەی گەلی کوردی لەبەردەم مردندا جێهێشتووە، ئەو منداڵانەی لە بومەلەرزەدا بنەماڵەکانیان لە دەستداوە رادەستی تەریقەتپارێزەکان کرد، مرۆڤ دیسان سیاسەتەکانی قڕکردنی ئەوان لەسەر گەلی کورد دەبینێت".

گەریلا خەمگین لە درێژەدا ئاماژەی بەوەکرد کە تاکە رێگەی چارەسەری گەلان پارادایمی ژیانی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و ئەو هەڵسەنگاندنەی کرد: "تەنیا یەک رێگەمان لەبەردەمدایە کە ئەویش رێبەر ئاپۆ بۆ ئایندەیەکی ئازاد دایڕشتووە. هەربۆیە دەبێت لە دژی هێرشە داگیرکەریی و فاشیستیەکان یەک بگرین. گەلەکەمان چاوەڕێی هاوکاری دەوڵەتی نەکرد و بوونە پشتیوان و یارمەتیدەری یەکتر، ئەوە شایەنی پەسنکردن  و پیاهەڵدانە، دەبێت لە نەورۆزی ٢٠٢٣ دا ئەو پشتیوانی و هاوکارییە گەورە ببێت و هەموو گەمە و سیاسەتەکانی دوژمن لەو رێگەوە پوچەڵ بکرێنەوە. پشتیوانی گەلەکەمان و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەیکەن، گۆشەگیری سەر رێبەرایەتیمان تێکدەشکێنن. یەکێتی گەل و گەریلا دەبێتە پردێک بۆ داهاتووی ئازاد. ئێمە وەک جەنگاوەرانی رێبەر ئاپۆ بە بەرخودانی نەورۆز ئێمە دەگەینە ئازادی رێبەرایەتیمان. وەک چۆن گەریلا هیوای گەلەکەمانە، هیوای ئێمەش گەلە. هەربۆیە بە هیوای دروستکردنی داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان گوڕ بە تێکۆشان دەدەین. بە بەرخودان و بڕوابوون بە سەرکەوتن کە لەگەڵ نەورۆزدا بێتە ئاراوە، کۆتایی بە رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەهێنین".

هـ . ب