' ئێمه تا سه‌ركه‌وتن ده‌جه‌نگین'
گه‌ریلاكان باسیان له‌وه‌كرد، كه به‌رخۆدان بووه هۆی ئه‌وه‌ی پلان و حسابه‌كانی تورك سه‌ر نه‌گرێت و وتیان، " ئێمه تا سه‌ركه‌وتن ده‌جه‌نگین. ئێمه رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بینه‌وه".
گه‌ریلاكان باسیان له‌وه‌كرد، كه به‌رخۆدان بووه هۆی ئه‌وه‌ی پلان و حسابه‌كانی تورك سه‌ر نه‌گرێت و وتیان، " ئێمه تا سه‌ركه‌وتن ده‌جه‌نگین. ئێمه رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بینه‌وه".
گه‌ریلاكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی تورك سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه هه‌موو تواناكانی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ ناتوانێت به‌رخودانی گه‌ریلا تێكبشكێنێت و وتیان، ئه‌وان درێژه به چالاكیه‌كه به ئه‌نجامه‌كانیان ده‌ده‌ن.
گه‌ریلاكان بۆ ANF باسیان له به‌رخۆدانی گه‌وره كرد. گه‌ریلای یه‌ژاستار بشه‌نگ جودی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌و هێرشه به‌رفراوانانه‌ی له 23 ی نیسانی 2021 دا ده‌ستیان پێكرد، به‌رده‌وامن و گه‌ریلا به ویست و ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌وه به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
بشه‌نگ جودی سه‌رنجی بۆ سه‌ر پێشه‌نگایه‌تی باوه‌ڕ، ده‌لال و رۆناهییه‌كان له به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی له گۆڕه‌پانی جیلۆی بچوكی زاپ راكێشا و وتی، "هه‌روه‌ها ئه‌رتوش، ڤیان، گوڵستان، ده‌لال، به‌روڵات له دژی هێرشه‌كانی دوژمن به شێوه‌یه‌كی مه‌زن خۆڕاگریان كرد، شه‌ڕیان كرد. به‌تایبه‌ت هه‌ڤاڵان ده‌لال و ڤیان رێگه‌یان به داگیركه‌ران ده‌نه‌دا، له دژی كۆبراكان شه‌ڕیان كرد. له زه‌ندورا وێڕای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییش به‌رخۆدان سه‌ركه‌وت. له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ، ته‌په سپی و تابوری عه‌ره‌بانی ئاڤاشین تاكتیكی نوێی گه‌ریلاكانی سه‌رده‌م نیشان‌دران. دوژمن به فڕۆكه، هه‌لیكۆپته‌ر، تۆپ، هاوه‌ند، كاتیوشا و چه‌كی دیكه هێرشی قورسی ئه‌نجام ده‌دا، لانیكه‌م 4-5 فڕۆكه‌ی چاودێری به هه‌رێمه‌كه ده‌سوڕانه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی ئێمه به تیمی بچوك و به شاراوه‌یی چالاكی به ئه‌نجامیان به‌ڕێوه‌ده‌برد. گه‌ریلا سه‌لماندی كه دوژمن ناتوانێت به ئاسانی بكه‌وێته ناو خاكی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ش چ قوربانیه‌ك پێویست بكات ئاماده‌یه بیدات".
گه‌ریلاكان چالاكی به‌ده‌ستكه‌وتیان ئه‌نجامدا
گه‌ریلای یه‌ژاستار ده‌ستینا تۆڵهڵدان رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی تورك پلانی بۆ ئه‌وه دانابوو به چه‌كی ته‌كته‌لۆژیا و كیمیایی ده‌توانێت گه‌ریلا داببڕێنێت، به‌ڵام هونه‌ری چالاكی و به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلا دوژمنی تاساند و تووشی شۆكی كرد.
ده‌ستینا تۆڵهڵدان وتی، "بۆ نمونه دوژمن بانگه‌شه‌ی ده‌كرد كه به چه‌ند رۆژ ئاڤاشین داگیرده‌كات. هه‌ڤالانمان چه‌ند مانگ له تونێله‌كاندا شه‌ڕیان كرد، به تیمی بچوك چالاكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا. شه‌ڕ له هه‌رێمی زاگرۆس بووه موڵكی مێژوو. له شه‌هید مونزر له پێنج قۆڵه‌وه چوونه سه‌ر دوژمن و چه‌كه‌كانیان هه‌ڵگرت. چالاكییه به ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ریلا به‌رده‌وام ده‌بن".
شه‌ڕی تا سه‌ركه‌وتن
گه‌ریلای هه‌په‌گه خه‌مگین بیرهاتیش باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌ولچه‌تی تورك هه‌موو تواناكانی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ و وتی، " سوپای تورك به ته‌كنیكه‌كانی ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌ریلا بشكێنێت، ناتوانێت گه‌لی كورد ناچار به به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئیراده‌كه‌ی بكات. ئێمه بڕوامان به ئایدۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه، به‌و جۆره ده‌جه‌نگین. گه‌ریلا له پێناو گه‌ل و خاكی كوردستان ده‌جه‌نگێت. نه‌ك هه‌ر ته‌نیا تا دوا دڵۆپی خوێنمان، به‌ڵكوو تا سه‌ركه‌وتن ئێمه شه‌ڕ ده‌كه‌ین. ئێمه رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بینه‌وه".
هـ . ب