ئەمڕۆش خۆپیشاندانی خوێندکاران بەردەوام بوو و خوێندن لە زانکۆی سلێمانی ڕاگیرا
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دوو رۆژ خوێندنی خوێندكاران و داخستنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ، تا ئاسایی بونەوەی بارودۆخەكە.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دوو رۆژ خوێندنی خوێندكاران و داخستنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ، تا ئاسایی بونەوەی بارودۆخەكە.
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی زانكۆدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێیدراوە، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندكاران و لەسەر داواكاری بەشێك لە كەسوكاری خوێندكاران، بڕیاریدا بە وەستانی تەنها خوێندنی خوێندكاران بۆ دوو ڕۆژ.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریداوە دەوامی فەرمانبەرانی بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بێت، دەشڵێت: رۆژانی 24 و 25ی مانگ لە سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان دەوام ڕادەگیرێت.
سێ رۆژە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار و ئەمڕۆش لە هەولێر و دهۆک دەستیپێکردوە و داوای پێدانی دەرماڵە دەکەن.
ئەمڕۆ و دوێنێش خۆپیشاندانەکان لە شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و بە هۆیەوە ژمارەیەک لە خوێندکاران و رۆژنامەوانان هێرشیانکرایەسەر و ژمارەیەکی دیکەشیان بەر گازی فرمێسک ڕێژ دۆخی تەندروستیان تێکچوو.
ف.ق