ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی مەخمور بە کۆبونەوەیەک کار و خەباتی ساڵێکی هەڵدەسەنگێنێت

ئیرۆ لە مەخمور بە بەشداری هەموو ئەندام، دەزگا و پێکهاتەکانی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک، کۆبونەوەی ساڵانەی کار و خەباتی ئەنجومەنەکە ئەنجامدرا.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخمور) ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ لە هۆڵی کۆنفرانسەکان بە بەشداری هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک، دەزگا و پێکهاتەکان، کۆبونەوەی ساڵانە دەستیپێکرد.

پاکیستان بیلەن و حاجی کاچان هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکە و حازم کار و ئەڤین تایبۆگا هاوسەرۆکانی دیوانی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیک، لە دیوانی کۆبونەوەکەدا جێگیر بوون. کۆبونەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستیپیکرد. دوای رێزگرتنەکە، ئەڤین تایبۆگا هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنەکە قسەی دەستپێکی کرد.

دواتر راپۆرتی ساڵانەی کار و خەباتی هەموو دەزگاکان خوێندرایەوە. کۆبونەوەکە  لە بەخوێندنەوەی راپۆرتی دەزگاکان بەردەوامە.

ف.ق