ئەنجومەنی عەشایەری شەنگال: هیچ ڕێککەوتنێک بەبێ ڕەزامەندی خەڵکی شەنگال قبوڵناکرێت

ئەنجومەنی عەشیرەتەکانی شەنگال، لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و ڕیش سپیەکانی ئێزیدیەکان بەیەکەوە داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، کە کێشەکانیان لەگەڵ یەبەشە و مەجلیسی خۆسەری دیموکراتی شەنگال (مەخەدەشە)چارەسەربکەن.

ئەنجومەنی عەشیرەتەکانی شەنگال، لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و ڕیش سپیەکانی ئێزیدیەکان بەیەکەوە داوایان لە حکومەتی عێراق کرد، کە کێشەکانیان لەگەڵ یەبەشە و مەجلیسی خۆسەری دیموکراتی شەنگال (مەخەدەشە)چارەسەربکەن، هەروەها ھۆشداریاندا بێ ڕێککەوتن لەگەڵ گەلی ئێزدی ھیچ شتێک لە شەنگالدا قبوڵناکرێت، پیرۆزبایی دیاریی کردنی بابەشێخی نوێی ئێزدییەکانیان کرد و داوای یەکگرتنی هەموو ئێزدییەکانیان کرد.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی عەشیرەتەکانی شەنگال لەسەر دوا پێشتکەوتنەکانی ناوچەکە و شەنگال و ھەڵبژاردنی بابە شێخی نوێی ئێزدیەکان لە شارۆچکەی خانەسۆری شەنگال کۆبونەوە، دواتر دەخیل موراد، لەسەر ناوی ئەنجومەنەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

دەخیل موراد، لە سەرەتادا وەکو نوێنەری عەشیرەتان پیرۆزبای لە هەڵبژاردنی بابا شێخی ئێزدیان کرد و وتی: جێگای بابا شێخ جێگایەکی گەورەیە و ھەربۆیە ئەوکەسەشی کە لە جێگای ئەو ھەڵدەبژێردرێت ئێمە ڕێزی لێدەگرین، وەکو بابە شێخ دەیبینین و باوکی ھەمو ئێزدیانە، ئێمە ئومێدمان پێیەتی و هیوادارین ڕێگا نەدات سیاسەتەکان بەسەر کاروبارە ئاینییەکاندا زاڵبێت و ئومێدی ئەوەمان پێیەتی، کە یەکڕیزیی لەنێوان ئێزدییەکاندا دروستبکات.

دەخیل موراد، بە بیری ھێنایەوە، لە دوای ھەڵبژاردنی بابە شێخ، بەناوی بابە شێخەوە پارچەبونێک و گفتوگۆیەک دروستبوو، وتی: ئێمە دەزانین ئەمە نە لەبەر بابە شێخ و نە لەبەر میری شێخانە، ئەمە موداخەلەی سیاسی و ھەوڵدانی شەخسیە، ئێمە ھیوامان لە بابەشێخ و میری ئێزدییەکان ھەیە، کە ڕێککەوتنێک بخەنە ناو ھاوڵاتی ئێزدی، لەناو گەلدا بگەرێت و سەردانی شەنگال بکات ئێمەش وەکو خەڵکی شەنگاڵ ڕێز پیشانی بابە شێخ دەدەین.

دەخیل موراد، لەسەر ڕێککەوتنەکانی دژی شەنگال و ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایە قسەی کردو وتی: ئەمڕۆ شەنگال بە کاتێکی زەحمەتدا تێدەپەڕێت، لە دژی شەنگال پەیمانێک واژۆکراوە، ئێمەش وەکو ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ھەیئەتی عەشیرەتانی شەنگال و وەکو ڕێکخسنتەنکانی شەنگال، لە ڕۆژی یەکەمەوە لە دژی ئەم پەیمانە دەوەستینەوە و بە ھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین، بانگمان لە حکومەتی ناوەند و کاربەدەستانی دەوڵەت و ھەموو ھێزە نێونەتەوەیەکان کردوە و وتومانە، کە سەبارەت بە شەنگال چی دەبێت ببێ، بەڵام بە ڕێککەوتن لەگەڵ یەبەشە و مەجلیسی خۆسەری دیموکراتی شەنگال (مەخەدەشە) ببێت، ئەگەر ئەو هەماهەنگییە دروست نەبێت ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکرێت.

موراد، ئاماژەی بەوەکرد، کە بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ یەبەشە، هێنانی هێزی سەربازیی کارێکی مەترسیدارە و وتی: دەیانەوێت سنووری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و شەنگال بگرن و بە بیانووی جیاواز خەڵکی هەرێمەکە گەمارۆبدەن.

دەخیل موراد، لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە وەک ئەنجومەنی عەشرەتەکانی شەنگال ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی بەبێ هەماهەنگی کردن لەسەر ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال و  یەبەشە هیچ شتێک لە شەنگال جێبەجێ ناکرێت و وتی: بانگ لە هەموو گەلی ئێزدی و سەرۆک عەشەرەتەکانی ئێزدی دەکەین، کە یەکێتی لەنێوان خۆیاندا دروستبکەن و خاوەنداریی لە ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال بکەن، چونکە ئەوە ئەنجومەنی ئێزدییەکانە، بەرخۆدانی ئێزدییەکانە، بەرهەمی شەهیدانی ئێزدییە، داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەین ڕێککەوتن لەگەڵ خۆسەری شەنگال و یەبەشە بکات و هیوادارین بێ شەڕ ئاڵۆزییەکان چارەسەر بکرێت.

ف.ق