ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا: بەرخۆدانی کۆبانێ دووپاتکردنەوەی شۆڕشی ژنان بوو
ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، بەرز ڕادەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: بەرخۆدانی كۆبانێ، جەختکردنەوە بوە لە شۆڕشی ژنان.
ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ، بەرز ڕادەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: بەرخۆدانی كۆبانێ، جەختکردنەوە بوە لە شۆڕشی ژنان.
بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە چەتەكانی داعش، ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕاگەیەنراوێکی بڵاو كردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
سەرکەوتن لە ٢٦/١/٢٠١٥ لە کۆبانێ لە دژی داعش، سەرکەوتنێكی ئاسایی نەبوو، شۆڕشێک بوو لە بەرامبەر زۆرداری و تاریکیدا، کاتێک لە بەرامبەر بەهێزترین ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیهان كە داعش بوو، وەستاینەوە.
پاش چەندین مانگ لە بەرخۆدان و بەرەنگاریی قارەمانانە، یەکینەکانی پاراستنی ژن و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانییان شکست بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، بهێنن و تەختی خەلافەتەكەیان لە ڕەقا بلەرزێنن و ببێت بە سەرەتای کۆتاییان.
هێزە قارەمانەکانمان بە باوەڕ و پێداگرییەوە، بەرەنگاری هەوڵدانی ئەو ڕێکخراوە تاریکپەرستە بوونەوە کە تورکیا پشتیوانیی لێ دەکردن، وەك پاڵپشتی فەرمیی تیرۆریزمی جیهانی بۆ داگیرکردنی کۆبانێ، بەرخۆدانێکی ئەفسانەیی کە جیهانی سەرسام کرد و هانی دا هاوکاریی ئەو هێزانە خێراتر بکات و سەرەتای چوونە ژوورەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بوو لە دژی تیرۆر بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئێمە لە ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە بە سەربەرزییەوە یادی ئەم ڕۆژە دەكەینەوە، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی شەهیدان دادەنەوێنین، کە خوێنیان تێكەڵ بە خاکی کۆبانێ بوو و ئەوەش جەختکردنەوە بوو لە شۆڕشی ژنان و نەگەڕانەوەیان بۆ ئەو تاریكستانەی چەتەكانی داعش دەیانویست.
یەکینەكانی پاراستنی ژنان کە شەڕی داعشییان کرد و شکستیان بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هێنا، بەرگرییان لە هەموو مرۆڤایەتی و بە تایبەت ژنان كرد، گردەکانی مشتەنوور شاهیدی زیندوون بۆ گەورەیی گیانفیدایی شەهید ئێرین مێرکان و هاوەڵەکانی لە بەرگری لە هەموو گەل و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی تیرۆر و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لە بەرامبەر هەڕەشەكانی دەوڵەتی تورکی داگیركەر بوەستنەوە لەبارەی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان، باوەڕی قوڵیان بە خۆیان و بەها مرۆییەکان لە پاراستنی ژنان و کۆمەڵگا بە شکستپێهێنانی ئەم ڕێکخراوە هەیە كە سەرەتای شکستی سەربازییان بوە لە جیهان، بەتایبەتی لە سوریا، بەڵام داعش هێشتا لە هەوڵی ئەوەدایە کە لە رێگەی خانەکانییەوە کە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتدا چالاکن، جارێکی تر سەر هەڵبدات، بۆیە دەبێت دەست لەناو دەست و یەکڕیز بین بۆ ئەوەی لە بەردەم گەڕانەوەیدا بوەستینەوە و هەڕەشەی ئەو بۆ سەر هەرێمەکانمان و هەوڵدانی بۆ لەباربردنی پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی کە ڕەنگدانەوەی خواست و ئازادیی گەلان و پێکهاتەکانی ناوچەكەیە، شكست پێ بهێنین.
سەربەرزی و نەمری بۆ شەهیدانی ئازادی و کەرامەت
بژی بەرخۆدانی کۆبانێ
شەرمەزاری بۆ تیرۆر بە هەموو ناوەکانییەوە.