یەنەکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی لە هەولێر رەت کردەوە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ئەنجامەکانی دەنگدان لە هەولێر دەستکاریی کراون و تەواوی پرۆسەکە ڕەتدەکەنەوە.

لە هەولێر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.

لە کۆنگرەکەدا د.مەجید ئەحمەد ڕاگەیەندراوی لیژنەکەی خوێندەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەر چوار کاندیدەکەی یەکێتی دەنگی پێویستیان هێنابوو، سەرباری فشار و  ئەنجامەکان دەستکاریی کراون. لە هەر چوار بازنەکە دەنگی هاوپەیمانیی و بەشێک لە کاندیدەکانی دیکە سووتێندراون و کەمکراونەتەوە ئامێرەکان دەستکاریی کراون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، هێزی چەکدار بەکارهێندراوە لەکاتی گواستنەوەی سندوقەکان، چاودێرەکانی ئێمە دەرکراون و دوورخراونەتەوە. بە وردبوونەوە لە ئەنجامەکان دەردەکەوێت ئەم دەنگانە ڕاستیی نین و بە ئەلکترۆنیی داخل کراون.

لە کۆتاییدا یەنەکە رایگەیاند، وەکو یەنەکە تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەت دەکەینەوە و چاوەڕێی ئەنجامی سکاڵاکانین. لیژنەی هەڵبژاردنی یەنەکە، جەختیکردەوە” بە ڤیدیۆ لامانە، ئامێری دەنگدان و سندوقی دەنگدان لە هەولێر براونەتە دەرەوەی بنکە و هێندراوەتەوە”.

ف.ق