ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی؛ لە لیجە٨ کەس دەستگیرکران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ناوچەی لیجەی ئامەد ٨کەسی دەستگیرکرد.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی کە لە ٩ی کانوونی دووهەم لە گوندەکانی جێنەزۆر، دەرخۆست، حسێنک و مشرەف-ی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد دەستیپێکردبوو، بەردەوامە. لەو ئۆپەراسیۆنەدە شەڕ هاتبووە ئاراوە، سەربازێکی سوپای تورک کوژرابوو، ٣ سەربازیش بریندار بوو.

سوپای تورکیا دوای شەڕەکە هەڵیانکووتایەسەر گوندەکان و دەستیان بەگەڕانی ماڵ بەماڵ کرد، ژمارەیەکی زۆرهاووڵاتیان دەسبەسەرکرد کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٨کەس دەچوو.

بە پێی سەرچاوە هەرێمیەکان لەو گوندانەی کە شەڕ تێیدا ڕوویداوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تێیدا بەردەوام دەکات و یەکینەکانی سوپای تورک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەپشکنن.

ک-ش