ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: لە جزیر ٤ کەس دەستگیرکران

لە جزیر لەو ٥ کەسەی کە دوێنی لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستبەسەرکرابوون، ٤ کەسیان دەستگیرکران.

لە ناوچەی جزیری شڕنەخ لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، سەحەد ئینانچ، مستفەا ئەکرەن، حسێن ئوگەن، ئەرداڵ چاگنی و رەمەزان تورەل دەستبەسەرکرابوون، دوای ئەوەی وتەیان لێوەرگیرا، رادەستی دادگای جزیرکرا.

لەو ٥ کەسەی کە دەستبەسەرکرابوون، حسێن ئوگەن ئازادکرا وو ٤ کەسەکەی دیکە بە بیانووی ؛هەوڵدان بۆ تێکدانی یەکێتی دەوڵەت و یەکپارچەیی وڵات' دەستگیرکران.

ف.ق