یەپەسە لە ئیزمیر و موغلا چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسەی شەهید سۆرۆ ئامەد لە هەردوو شاری ئیمزمیر و موغلا لە دژی پاسەوان و نۆکەرانی رژێمە فاشیستەکەی ئاکەپە/مەهەپە چالاکیان ئەنجامدا.

تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسەی شەهید سۆرۆ ئامەد لە چوارچێوەی "هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لە داگیرکەر و نۆکەران"دا لە دژی پاسەوان و نۆکەرانی ئاکەپە-مەهەپە چالاکیان ئەنجامدا.

یەپەسە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە بەرواری ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک لە ناوچەی بوجای شاری ئیزمیر لە دژی ژمارەیەک لە پاسەوانە موچەخۆرەکانی رژێمەکەی ئاکەپە-مەهەپە چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٢ لەو پاسەوانە فاشیستانە بە قورسی بریندار بوون. هاوکات لە شاری مۆغلاش چالاکیەکیان لە دژی نۆکەرانی رژێم ئەنجامداوە.

لە لێدوانەکەدا جەخت لەوەش کرایەوە کە، تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسەی شەهید سۆرۆ ئامەد لە ئێستا بەدواشەوە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاکیەکانیان لە دژی نۆکەرانی ئاکەپە-مەهەپە.

ز.ش