ئەرچە: کاری سەرەکیمان تێکشکاندنی ئەردۆغانە

جومعە ئەرچە سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبدال رایگەیاند، خولی دووەمی دەنگدان بۆ ریفراندۆم گۆڕاوە و وتی، " کاری سەرەکیمان تێکشکاندنی ئەردۆغانە."

جومعە ئەرچە سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبدال بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و رایگەیاند کە لە تورکیا قەیرانێکی گەورەئ ئابوری هەیە؛ هەژاری برسیەتیەکی زۆر هەیە. رێکخستنی دەوڵەت لە ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە تێکشکا. منداڵەکان ناتوانن بخوێنن، کوشتنی ژنان، دەستدرێژی سەر منداڵان و زۆردەستی لەسەر ئاژەڵان زیادی کردووە و نوینەری ئەو کەسە نەتەوەپەرست و دواکەوتووەکان لە پەرلەمان کورسی زۆریان بەدەست هێنا."

خولی دووەم گۆڕاوە بۆ ریفراندۆم

ئەرچە باسی ئەوەی کرد خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ ریفراندۆم گۆڕاوە و وتی، " قسە و سیاسەتی دوژمنی، رەنج، سروشت، ژنان، وڵاتی خستووەتە ئەم دۆخە. دۆخەکە ئاشکرایە؛ یان تاریکی یان رۆناکی هەڵدەبژێرن؟ پێویستە هەموو کەسێک بەم شێوەیە تێبگات."

تێکۆشانمان بۆ هاوڵاتیبوونی یەکسان بەردەوام دەبێت

ئەرچە راشیگەیاند کە کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبدال لە سەرەتای پرۆسەی هەڵبژارندا خاوەن هەڵوێستێکی دیارە؛ لەدژی رژێمی تاکەکەسی پشتگیری لە کەمال کلچدارئۆغلۆ کرد و رایگەیاند، پشتگیریەکە بە واتای ئەرێکردنی هەڵوێست ئەو کاندیدە نایەت. بەڵام بۆ ئەوەی رژێمی تاکەکەسی کۆتایی بێت هەوڵ دەدەن و تێکۆشانیش بۆ هاوڵاتیبوونی یەکسان بەردەوام دەبێت. ئێمە ئەمە بە تەنیا بۆ عەلەویەکانمان ناوێت، بەڵکو بۆ هەموو ژێردەستەکانمان دەوێت. ئەگەر کلچدارئۆغلۆ ببێتە سەرۆککۆماریش تێکۆشانمان بۆ مافەکان بەردەوام دەبێت.

' ئێمە بەهۆی زەقکردنەوەی نەژادپەرستی نیگەرانین'

رەخنەمان هەیە کە هەڵمان گرتووە بۆ پرۆسەی دوای هەڵبژاردن. وڵات بەرەو نەژادپەرستی دەبرێت. دوای قەیرانی ئابوری، نەژادپەرستی زەقدەکرێتەوە. بەم نەژادپەرستیە دەیانەوێت مرۆڤەکان لە کێشەی ژیانی رۆژانە دوور بکەنەوە. بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر بەدەست بهێنن. ئێمە لەم دۆخە نیگەرانین. کاتێک رژێمی تاکەکەسی کۆتایی هات، کۆدەبینەوە و قسەی لەسەر دەکەین. بەڵام کاری سەرەتامان تێکۆشاندنی تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتی تاکەکەسیە."

ف.ق