ئەرسی: ئامانجی ٢٠٢١ی ئێمە، ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە

رزگار ئەرسی فەرماندە لەناو هەپەگەدا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ساڵێ ٢٠٢١، ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و وتی، "لە ساڵی ٢٠٢١، دوژمن لە کوردستان دەردەکەین."

رزگار ئەرسی فەرماندە لەناو هەپەگەدا لەبارەی کۆبونەوەی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە قسەی کرد.

ئەرسی گۆت، "لە کۆبونەوەکەدا رەخنەی ٢٠٢٠ پێشکەشکرا ، بۆ ئەوەی بە شێوە و چالاکی سەردەمی نوێی گەریلا، لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجام بەدەست بهێنین. ٢٠٢١ دوژمن لە کوردستان دەردەکەین."

ئەرسی لەبارەی کۆبونەوەی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە وتی، " دوژمن لەم سەردەمە نوێیەدا، پیلانی نوێی ئامادەکردووە و بۆ ئەوەی سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردنی خۆی بەڕیوەببات و بە پراکتیکی هەوڵ دەدات. کۆبونەوەکەمان لەبارەی ئەوەوە بوو، ئیمە وەک تەڤگەری ئازادی، ٤٠ ساڵە لەدژی ئەم دەوڵەتە قرکەرە شەڕ دەکەین و ئەزمونێکی زۆر گەورە دروست بوە. زۆر گەریلای گەنج بە پراکتیکی شەڕی چڵ ساڵەی تەڤگەرەکەمان خۆیان پەروەردە کرد و خۆیان ئامادە کرد. بۆ ئەوەی لە روی پراکتیکیشەوە ئەنجام بەدەست بهێنن لەدژی ئەم دەوڵەتە داگیرکەرە بێ دوودڵی پێویستە ئێمە سەرکەوتن بەدەست بهێنین. ئامانجمان ئەمەیە کە تێکۆشان سەربکەوێت. لەم رووەوە نمونەی هەفتانین لەبەرچاوە."

ئەرسی بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "کۆبونەوی ساڵی ٢٠٢٠مان ، وەک ئەوەی کە گەریلا بەرخۆدان و فیداکاری گەورەی پیشاندا و ئەو ئامانجەی کە دوژمن بۆ خۆی دانابوو، ئاستەنگ کرد، یان وەک ساڵێک کە دوژمن نەگەیشتە ئامانجەکانی پێناسە کرد. هەموو گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەمڕۆ لە چیاکان خاوەنداری لە بڕوا و بڕیارێکی گەورە دەکەن. دوژمن هەرچیەک دەکەن، بەو هێرشە فاشیستانە ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. پەروەردەی نوێ پێشکەش دەکرێت، پرۆفیشناڵی بەرەو پێشەوە دەچێت و ئەزمونی ئایدۆلۆژی و سەربازی زیاتر دەبێت. هێزێک لە ژمارەی کەم بەڵام پێشکەوتو دەتوانێت هێزێکی گەورە لەناوببات. خۆگۆڕین بەپێی دۆخی سەردەمی نوێ، لە روی پۆشاک، شاردنەوە و شێوەی جموجوڵ، بە سەرکەوتوویی بەکارهێنانی هەرێمەکە، دوژمن لەناو دەبات. ئێمە پێداگیری لەسەر ئەم بابەتە دەکەینەوە."

رزگار ئەرسی فەرماندە لەناو هەپەگەدا وتی، " ئێمە وەک هێزی گەریلا ئەگەر بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێبەرتی بجولێینەوە، دەتوانین هەنگاوی گەورە بنێین. بێگۆمان ساڵی ٢٠٢١ بۆ ئێمە ساڵێکی زۆر گرنگە. لە رووی ئامانجی رەگەزی و نزیکایەتی بە پشتگیری گەل بۆ گەریلا و بە ستراتیژی ئەرێنی شۆرشگێری گەل، بڕوامان بە سەرکەوتن سەداسەدە. ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە گۆشەگیری تێکبشکێنین و ڕێبەرتی ئازاد بکەین. ئێمە بڕوامان بە هەموو شتەکانمان هەیە ، ئەو ئامانجەی خۆمان جێبەجێ دەکەین."

ئەرسی دەشلێت، " بۆیەش ئامانجی سەرەکیمان لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین. ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک بناغەی تێکۆشانی خۆمان دەبینین. تا ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی فیزیکیەوە ئازاد نەکەین، ڕاناوەستین. لەبەرئەوە لە کۆبونەوەی خۆماندا، ڕەخنەی ٢٠٢٠ پێشکەشکرا، بۆ ئەوەی بە شێواز و چالاکیەکانی سەردەمی نوێی ٢٠٢١، ئەنجام وەربگرین. ٢٠٢١ دوژمن لە کوردستان دەردەکەین."

رزگار ئەرسی فەرماندە لەناو هەپەگەدا لە کۆتایی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، " دوژمن هەموو رۆژێک کورد دەکوژێت، هێرش لە هەموو لایەکەوە لەسەر کورد هەیە، بۆیەش پێویستە گەلەکەمان هەستێتە سەرپێ. ئەم کردەوانە قبوڵ نەکات. پێویستە گەلەکەمان پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا لەدژی ئەو کردەوانە بکات و بەم شێوەیە بە تەئکیدی ئێمە دوژمن لە کوردستان دەردەکەین."

ف.ق