خەڵکی شەنگال ٢٣ ڕۆژە لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال کە خەڵکی شەنگال ئەو ڕێکەوتنە بە دژی خۆیان دەبینن چالاکی و بەرخۆدان دەکەن ، لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان چادریان هەڵداو و بە ئێشکگریی بەرخودان لە ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان درێژە پێدەدەن.
چالاکییەکەیان بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" دەستپێکردووە و ئەمڕۆ ماوەى ٢٣ رۆژە بەردەوامیی هەیە و خەڵکی شەنگال لە شارۆچکەکان، گوندەکان و ناوچەکانی دەورووبەری شەنگالەوە شەپۆل شەپۆل دەڕۆن بۆ سەردانی چادری بەرخودانەکە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان و خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزدخان دەکەن.
بەشداربوانی چالاکییەکە داوایان ئەوەیە کە ئاسایشی ئێزدخان بە شێوەیەکى فەرمی قبوڵ بکرێت ولەچوارچێوەی یاسای عێراقدا دان بە خۆبەرێوەبەری شەنگال دا بنرێت.
چالاکوانان دەلێن ، هەتاکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوان درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان بدەن.
ک-ش