ئومیت: چالاکترین هێزی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' بزوتنەوەی ژنانە

هێلین ئومیت ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وتی، چالاکترین هێزی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم، کاتی ئازادیە' بزوتنەوەی ژنانە.

هێلین ئومیت ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەبارەی هەنگاوی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم، کاتی ئازادیە' بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئومیت رایگەیاند، ئەو هەنگاوەی لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لەلایەن هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەنرا، قۆناغێکی نوێ و خۆسەری سەردەمی شەڕی گەلی شۆڕشگێریە و رایگەیاند، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژی تێکۆشینی ئێمەدا ئەنجامگیر دەبێت.

هێلین ئومیت باسی ئەوەی کرد، لە باکوری کوردستان و سەرەتا گەریلا و لە زیندانەککاندا کاریگەریەکی زۆر لەسەر هەنگاوەکە هەبووە و ئاماری ٦ مانگی هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' زۆر تێر و پڕە.

ئومیت وتی، "گەلی کورد بە ژن و گەنجیەوە، بە زیندانیەکانی لە زیندانەکاندا، بە شەڕڤانەکانی لە چیاکان و بە عەلەوی و ئێزدی خۆیەوە، بە کرێکار و بێکارەوە، لە چالاکیەکانیان بەردەوام بوون. لە هەر جێگایەک لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەوێ بێت، بۆ تێکشکاندنی کۆمەڵگای دیموکرات هێرش ئەنجام دەدرێت و بەرخۆدان و تێکۆشانیش لەدژی ئەوە بەردەوامە."

'چالاکترین هێز، تەڤگەری ژنانە'

هێلین ئومیت ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە باسی ئەوەشی کرد کە، ماوەی رابردوو دەریخست کە چالاکترین هێزی هەنگاوەکە تەڤگەری ژنانە و وتی، "تەڤگەری ژنی کورد لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ سیستمی ئەشکەنجە گۆڕاوە، لە ناو چالاکیدایە. ئەوەی کە مۆری خۆی لەژێر ساڵی ٢٠٢٠دا، جموجووڵی ژنان لە کوردستان بوو. لەدژی بەڕێوەبەری ئاکەپە و مەهەپە کە دەیەوێت سیستمی خۆی بە سەروەری پیاو بە شێوەی فاشیزم هەمیشەیی بکات، چالاکی جیاواز ئەنجامدراون. لە کۆڵانەکان چالاکی هەیە و راگەیەنراو دەخوێنرێنەوە. لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کاتی پاراستنی ژنی ئازاد و کۆمەڵگای ئازادە' پلان بۆ هەموو چالاکیەک دانراوە. لەبەرئەوەش لەم قۆناغەدا زیاترین هێرش لەبەرانبەر تەڤگەری ژنان هەیە. لە تورکیا کە وڵاتێکە ژنی تێدا قڕدەکرێت، سەرەتا مافی ژیان و پاراستنی ئازادی ژنان، بۆ تێکۆشانێکی رەوا گۆڕاوە کە دوژمن ناتوانێت ڕێگری لێبکات. لە کوردستانیش لەبەرئەوەی ئەم کریارانە بە هەوڵی قڕکردن، داگیرکەری، نەژادپەرستی و کوشتنی هەبوونی ژن و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، بەرخۆدان، چالاکی، ڕێکخستن و تێگەیشتن، چوارچێوەی گشتی هەنگاوەکەیە. سەرەتا ژنان کە سیاسەتی دیموکراتیک و چالاکن، بەشداریان لە هەنگاوەکەدا کردووە و بۆ ئەوەی ژنان زیاتر تێبگەن، ڕۆڵی خۆیان جێبەجێ دەکەن. لەگەڵ ئەوەش پێویستی بە رێکخستنبوونی کارگەر، دەولەمەند و فراوان، لە هەموو کاتێک زیاتر هەیە."

'گەنجانی کورد ئاستەنگ ناناسن'

هێلین ئومیت ئاماژەی بە ڕۆڵی گەنجانی کورد کرد و رایگەیاند، گەنجانی کورد دینامیکی سەرەکی تێکۆشانن لە باکوری کوردستان.

هەروەها باسی ئەوەی کرد، سەرەتا گەریلا و لە زیندانەکاندا، گەنجان پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانێک دەکەن و وتی، "ئێمە دەزانین کە لەدژی بزوتنەوەی گەنجانمان هێرشی قوڕس و فراوان هەیە، بەڵام دەزانین کە، ئەو گورزەی ناتکوژێت، بەهێزترت دەکات. گەنجانی کوردستان کاتێک هێرشەکەیان تێکشکاند و بوونە خاوەن رێبازی سەردەم، ئەو کاتە هیچ ئاستەنگێک لەبەردەمیان ناتوانێت خۆی بگرێت، ئەمەش ئاستی ئەنجامەکە دیاری دەکات."

'دەوڵەتی تورک لە لاوازترین سەردەمی خۆیدا دەژی'

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وتیشی، دەوڵەتی تورک لە لاوازترین سەردەمی خۆیدا دەژی، بۆیەش لە هەموو بوارێکدا زیاتر دوا دەکەوێت و وتی، "ئەم دەسەڵاتەی تورکیا دواکەوتوترین دەسەڵاتی سەردەمە. ئاشکرایە رژێمێکە لە دەرەوەی ئەم سەردەمە. رەژیمی سەدام، ئەسەد هەرچیەک بێت، ئەویش لەوان باشتر نییە و لە هەمان دۆخدایە."

ئومیت دەشڵێت، ئەوە دەبینرێت وەک دەوڵەتێکە، بەڵام راستیەکەی دیار نییە و وتی، "دەوڵەت هەیە یان نە دیار نییە. لە دەوڵەت زیاتر دەتوانرێت وەک چەتەیەک پێناسەی بۆ بکرێت کە بە ناوی کۆماری تورکیا بە پیلان و کوردەتا خۆی دەسەپێنێت. ئەوانەی کە لە دەرەوەی ئەردۆغان و باخچەلی بەدوای دەوڵەتدا گەڕان خۆیان هەڵخەڵەتاند. داواکاری ئازادی گەلی کوردیان دەمێکە بۆ خۆیان قۆزتەوە، پرسی کوردیان بۆ دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا. ئەم راستیانە هەموویان ئاشکران. لەبەرئەوەی کە ئێمە دەڵێین 'ئاکەپە و مەهەپە لە لاوازترین سەردەمی خۆیاندا دەژین' بە تەنها قسە نییە، بەڵکو راستیە. ئەم رژێمە فاشیستە لەناو قەیرانێکی قوڕسی رەوایەتیدایە و بۆیەش بە هەموو شێوەیەک شەڕ دەکات.لەدژی گەلی کورد جگە لە شەڕ و قڕکردن هیچ شتێکی دیکە ناکات. خاوەنی هیچ هونەرێک نییە. ئەوەش بە واتای بەردەوامی قۆناغی پیلانگێڕێ دێت."

'ژنانی کورد بە مۆڕال و هێزی سەرکەوتنی گارە ٨ی مارس پیرۆز دەکەن'

هێلین ئومیت رایگەیاند، لەگەڵ بەرخۆدانی گارە جارێکیتر ئاشکرا بوو کە لەگەڵ پیلانگێڕێ ١٥ی شوبات هێرشەکە بۆ تاریککرندی داهاتووی گەلی کورد بوو و وتی، "ئەوەی کە پێویستە بکرێت ئەمەیە، لە رێگای شەهیداندا بە ئیرادە و بریارەوە خەبات بکرێت. سەرەتا ژنانی کورد، کۆمەڵگای کوردی بە عەقڵیەتی ئەو پەیمانەی بە ڕێبەر ئاپۆ دراوە، لەسەر ئەم رێگایە خەبات بکەن. ٨ی مارس بە مۆڕاڵ و هێزی سەرکەوتن پیرۆز بکرێت. ژنانی کورد بە رەنگ، زمان، گۆرانی و هەلهەلەلێدان لە کوردستان مژدەی بەهار دەدەن.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومیت وتیشی، "بۆیەش سەرەتا بانگەوازیمان بۆ ژنان و هەموو گەنجان لە کوردستان ئەمەیە کە ٨ی مارس بڕژێنە ناو شەقامەکان، ئەمە شەڕێکە، دەبینرێت کە بە هەموو شێوەیەک لەدژی ئێمە شەڕ هەیە. نابێت لە دەرەوەی ئەم شەڕە خۆمان ببینین، ئەو شەڕەی کە ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان بەسەر کۆمەڵگاکەمانی سەپاندوە، خۆی لە خۆیدا هێرشی بەرانبەر بەرهی کەلتوری ژنە. بۆیەش پێویستە ئێمە ٨ی مارس بکەینە رۆژی حسابپرسین لە دەسەڵاتی فاشیست بە سەروەری پیاو و بەم شێوەیە ئازاد ببین."

 

'پرسی داخستنی هەدپە'

هێلین ئۆمیت ئاماژەی بە پرسی داخستنی هەدەپەدا و وتی، "راستیەکی فاشیزم هەیە کە دەیەوێت هەدەپە و هەموو دەزگا دیموکراتەکانی تورکیا دابخات. ئێمە باسی حکومەتیک دەکەین کە لە رێگای دامەزراندنی قەیوم لەسەر هەموو کۆمەڵە و دەزگایەک بریاریداوە کە کۆمەڵگا بە تەواوی دیل بکات. بۆیەش دۆخێکی ئاساییە کە حکومەتێکی بەم شێوەیە دەست لە هەموو گۆڕەپناە ئازاد و گرینگەکان وەربدات. دەسەڵاتێک لە دەرەوەی لۆژیک هەیە کە بەهۆی تێکچوونی سوپای تورک لە گارە، هێرش دەکاتە سەر هەدەپە. وەک ئەوەی لە ئۆپەڕاسیۆنەکەی گارەدا، لەگەڵ هەدەپە قسەی کردووە و حسابی تێکچوونی خۆی لە هەدەپە دەخوازێت."

'ئێمە بە بریاری سەرکەوتن دەستمان بە ساڵی ٢٠٢١ کرد'

لە کۆتایی قسەکانیدا هێلین ئومیت وتی، "ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی بە بریاری سەرکەوتن پێشوازیمان لە ساڵی ٢٠٢١ کرد. لەم بابەتەدا هەڵوێستی پەکەکە و پاژک دیارە، ئەویش بەرخۆدان لە ئیمڕالیە. ڕێبەر ئاپۆ لە ناو دۆخێکی قوڕسدا تێدەکۆشێت. سیستمێکی بەم شێوەیەی ئەشکەنجە لە مێژوودا نەبینراوە. ئەگەر لێکۆلینەوە لەسەر شەڕی دژی ڕێبەرمان بکرێت، دەبینین کە هێرشەکان بە تەنها دەروونی نین. لە هەمانکاتدا شەڕێکی فیزیکی و کۆمەڵایەتی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبریت.

لە کاتێکدا کە زوڵم و ئەشکەنجە لە کۆمەڵگای کوردی دەکرێت، هیچ کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی دیکە هەست ناکات. لەدژی ئەو کردەوانە، ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان  و شەڕ دەکات. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا، ئەو شەڕ دەکات، پێویستە هەڵوێستێکی جیاوازتر لە ئێمەش چاوەڕوان نەکرێت . بانگەوازیم بۆ گەلەکەمان و هاوڕێ و دۆستەکانمان ئەوەیە کە زیاتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن، لە کەسایەتی ئەودا بەشداری لە بەرخۆدانی رەوادا بکەن. سەرکەوتن لەسەر ئەم بناغەیە بەدیدێت."

ف.ق