لە کاتێکدا هەڕەشەی دەستێوەردانی حکومەتی ناوەندی و پارتی دیمۆکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ سەر شەنگال بەردەوامە، شاندێک بە پێشەنگایەتیی پەرلەمانتاری عێراق یوسرا ڕەجەب سەردانی شەنگالی کرد.
شاندەکە دوێنێ سەردانی ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتیکى شەنگال (مەخەدەشە - MXDŞ)ی کرد. ئەمڕۆش سەردانی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) کرد و کۆبوەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگی لێکدانەوەیان بۆ دۆخی ژنان لە شەنگال بەتایبەتی دۆخی ژنان لە دوای فەرمانەکە کرد.
شاندەکە پشتیوانیی خۆی بۆ ژنانی شەنگال خستەڕوو و رایگەیاند، خواستویانە لە نزیکەوە دۆخی ژنانی شەنگال ببینن.
ژ.ت