یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری عێراق سەردانی چادری ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخانی کرد

شاندێک کە بە سەرۆکایەتی یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری عێراق سەردانی شەنگالی کردبوو، ئەمڕۆ سەرلەبەیانی سەردانی تاژێ و دواتر سەردانی ئاسایشی ئێزیدخانی کرد کە چادری لەبەرانبەر هەڵدراوە.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری عێراق دوێنێ بە ئامانجی پشتگیریکردن لە کۆمەڵگای ئیزدی و گوێگرتن لە داواکاریەکانیان سەردانی شەنگالی کردبوو. شاندەکە لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ مەخەدەشە و تاژێ و دواتر لە ناوەندی شەنگال لەگەڵ ناوەندی ئاسایشی ئیزیدخان لەلایەن سەرۆک هۆزەکان و نوێنەرانی مەخەدەشە پێشێوازی لێکرا.

چالاکی هەڵدانەوەی چادر، دوای پەیمانی بەخدا و پەدەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ راگەیەنرا و چالاکیەکە لەبەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان بە دروشمی 'هەموومان ئاسایشین' زیاتر لە ١٠٠ رۆژە بەردەوامە.

لە چادرەکە، گەلی شەنگال داوا رەواکانی خۆیان دەخەنەڕوو.

ف.ق