یەژەشە: ژنان لە دەوری هێزی پاراستن کۆدەبنەوە

فەرماندەیی یەکینەکانی ژنی شەنگال بەبۆنەی پێنجەمین ساڵ دامەزراندنی یەژەشە ڕایگەیاند: بە ئیرادەی ژن ئازادیی ئازادی بەدەستدێنین و بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان تێکۆشانمان بەرزتر دەکەینەوە.

ئەمرۆ فەرماندەیی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- یەژەشە، ڕاگەیەندراوێکی بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەژەشە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لەم قۆناغە گرنگ و هەستیارەدا پێشوازی لە پێنجەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەژەشە دەکەین، ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ ئەندازیاری هێڵی ئازادیمان، لە هەموو دایکان، کچان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، هەروەها سڵاوی خۆمان ئاراستەی هێزەکانی یەژاستار و یەپەژە دەکەین کە بە هانامانەوە هاتن و بوونە هێزی بەڕێکخستن بوون و خاوەن ئیرادە بوونمان،  هەروەها هەڤاڵانمان کە لەم ڕێگایەدا شەهیدبوون لە کەسایەتی هەڤاڵانمان گوڵچین، نوژیان، ئەزدا، بێریڤان، ئارین و ڤیان و هەموو شەهیدانی شکۆدارمان بەبیر دێنینەوە.

لە بەشیکی دیکەش هاتووە: ئەگەر ئەمڕۆ وەک یەژەشە دەتوانین لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرش، سیاسەت، پروپاگاندا و فشارەکانی دوژمن بەرخۆدان بکەین و وەڵامدەر بین، بێگومان ئەمە لە سایەی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمانە، بۆیەش بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، چی پێویست بکات، ئامادەین بە هەموو هەبوونمانەوە تێکۆشانی بۆ بکەین، چونکە بەهۆی ئەم هزر و بەرخۆدانەوە، لە دۆخێکی هەرە دژواردا خۆمان بەڕێکخستن کردووە.

لە کۆتاییشدا هاتووە: لە ڕۆژی ئەمڕۆشدا، کچ، ژن و دایکانمان لەسەر ئەم بنەمایە لە دەوری هێزەکانی پاراستنیان کۆدەبنەوە و خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، ئەمە بۆ ئێمە قۆناغێکی گرنگ و واتادارە، بۆ ئەوەی کە ئەم قۆناغە لەگەڵ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بگەینینە کۆمەڵگایەکی ئازاد، تێکۆشانمان بەرزتر دەبێت، بەڵێنمان بۆ ئەندازیاری هەبوونمان ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی قارەمان لەسەر ئەم بنەمایە دایە. 

ف.ق