ڕژاک لە کەرکوک ریزەسیمیناری ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەنجامدا

ڕژاک لە کەرکوک سیمینارەکانی دەباتە ناو خوێندنگاکان و هۆشیاریی و زانیارییان پێدەدات سەبارەت توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان و چۆنیەتی بەرنگاربوونەوەیان.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ٢٥ی نۆڤەمبەردا، لە شاری کەرکوک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لە خویندگا ناوەندیی و ئامادەییەکانی ‘گزنگ، قازی محەمەد، قەندیل و چوارچرا’، زنجیرەیەک سیمیناری بەڕێوەبرد.

لەو سیمینارانەدا زانیاریی درایە خوێندکاران لەبارەی مێژووی ٢٥ی نۆڤەمبەر و چۆنیەتی دیارییکردنی ئەو ڕۆژە بۆ بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی، هەروەها، باس لە جۆرەکانی توندوتیژیی و چۆنیەتی کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکانی سەر ژنان کرا.

لە ۲٥ی نۆڤەمبەری ۱۹٦۰ لە وڵاتی کۆماری دۆمینیکان سێ خوشک(خوشکەکانی میڕاباڵ) بە ناوەکانی، (پاتریا، مینیرفا، ماریا) ، کە چالاکوانی سیاسیی بوون، بەفەرمانی ترۆخیوی سەرۆک کۆماری دۆمینیکان کوژران، لە ساڵی ۱۹٨۱ چالاکوانان ئەو ڕۆژەیان دیاری کردووە بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و لە ڕۆژی ١٧-١٢ی ساڵی ۱۹۹۹ نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕِیاری ژمارە (٥٤/١٣٤)، ئەو ڕۆژەی بەفەرمی کردووە بە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان.

ف.ق