ژنانی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر پشتگیری خۆیان بۆ راپەرینی رۆژهەڵات نیشاندا

ژنانی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر پشتگیری خۆی بۆ راپەرینی رۆژهەڵاتی کوردستان پیشاندا و وتی، " ئێمە گەورەکردنی ئەم جووڵانەوەی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان، لەدژی رژێمی ئێران وەک ئەرکی خۆمان دەبینین.

راگەیەنراوی ژنانی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر بەم شێوەیەیە:

" ئێمە ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بە ئەشکەنجە کوژرا و ئانوش ئابەتیان ژنە سەربازی ئەرمەنی کە دەستدرێژی کرایە سەر و دواتر کوژرا لەلایەن سەربازانی ئازەریەوە لەبیر ناکەین. حساب لە سیستمی پیاوسالاری دەپرسین. ئەم هێرشە دڕندانەیە کە بەرانبەر خوشکەکانمان ژینا ئەمینی و ئانوش ئابەتیان ئەنجامدرا، وەک کردەوەکانی داعشی فاشێستە. ئەم هێرشانە بە هەمان عەقڵیەت ئەنجام دەدرین و لە هەمان زەمینەی سیاسیەوە هێز دەگرن."

'لە هەموو شوێنێکی جیهان دەست و پلمان هەڵدەکەین'

سیستمی کاپیتالیست بە سەرۆکایەتی پیاوان هیچ مافێک بە ژن نادات. راپەرینی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی سیستمی باوکسالاریە. لەدژی هەژاری، فشار و داگیرکەری و زایەندەپەرستیە. بۆ گەشکردنی ئاگری ئەم راپەرینە، کە ببێتە هۆی تێکچوونی رژێمی دواکەوتووی ئیسلامی، لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان دەست و پلمان هەڵدەکەین. بە هێزی شۆڕشی ژنانی رۆژئاوا لەدژی هەموو سیستمەکانی پیاو لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەردەوامی بە شەڕ دەدەین."

ژنانی کۆمۆنیستی شۆڕشگێر پشتگیری خۆی بۆ ژنانی رۆژهەڵات دەربڕی کە چەندین رۆژە لە گۆڕەپان و شەقامەکاندان.

ف.ق