ژنانی پرشنگی رۆژ لەدژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدا

ژنانی پرشنگی رۆژ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " بە رژانە نێو گۆڕەپانەکان دەتوانین گۆشەگیری تێکبشکێنین."

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " زیادبوونی بەشداریکردنی گەنجان لەنێو چالاکیەکانی ئەم دواییانەدا مۆڕاڵی ئێمەی بەرز کردووەتەوە. پێویستە بەشداریکردن زیاتر ببێت. گەنجانمان پێویستە گۆڕپانەکان پڕ بکەن. بەم شێوەیە دەتوانین گۆشەگیری تێکبشکێنین."

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" ٢١ی کانونی دووەم لە ناوچەی بویوکچەکمەجەی ئەستەنبوك، یەکینەکانمان بە چەکی سووک لەدژی پۆلیسی دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا پۆلیسێکی تورکی فاشیست کە بریندار بوون بۆ نەخۆشخانە گواترایەوە و سزادرا.

٢١ی کانونی دووەم لە سەردیڤانی ساکاریا ٥ ئۆتۆمبێڵی مۆدێڵ تازەی کارسازێکی فاشیست بە ناوی موراد سانجاکی ئاکەپەیی لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.

٢٢ی کانونی دووەم لە ماناڤگاتی ئەنتاڵیا دوو ئۆتۆمبێڵ و کافێیەکی فاشیستی تورکی ئاکەپە و مەهەپە لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.

٢٢ی کانونی دووەم لە ئایڤالکی بالیکەسیر ٢ یەخت و ٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی تورک لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران."

ف.ق