ژنانی ئامەد بۆ چالاکیی ٨ی ئادار ئامادەن

سەڤاڵ گوڵمەز ئەندامی کۆمیتەى ئامادەکاری ٨ی ئادار لە ئامەد و هاوسەرۆکی دەبەپەى ئامەد داوای لە هەموو ژنان کرد، کە بۆ ٨ی ئادار لە گۆڕەپانی ستاسیۆن کۆببنەوە.

بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى ژنانی کورد (تەژا) ٨ی ئادار لە گۆڕەپانی ستاسیۆنی ئامەد پیرۆز دەکرێت.

سەڤاڵ گوڵمەز ئەندامی کۆمیتەى ئامادەکاری ٨ی ئادار لە ئامەد و هاوسەرۆکی دەبەپەى ئامەد  لەبارەی چالاکی و میتینگی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنان لە ئامەد وتی، شەقام بە شەقام لە هەموو ناوچەکان لەگەڵ گەلدا بوون، لە بازاڕەکان و ماڵەکاندا خەبات کراوە و گوێ لە داواکانی ژنان گیراوە و بە ژنان داوای ئازادبوون بەدی دێت.

وتیشی، "ئێمە لەو بڕوایەداین ژن بە کۆمەڵ دێن بۆ گۆڕەپانی ستاسیۆن. ئێمە حەماسەت و هیوا دەبینین. هەڵبەت لەو رۆژەدا بە دڵنیاییەوە پەیامێک دەبێت. لە دژی عەقڵییەتی نێر، بە روانینی ژن ئێمە پەیامی بونیاتنانی کۆمەڵگەمان دەبێت. هەروەها ئێمە ئەو پەیامەشمان دەبێت، کە مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک بە ناوەندێتیی ژن بونیات دەنرێت و بە ناو کۆمەڵگەدا بڵاو دەکرێتەوە. ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی ژنان راوەستێت. لەبەر ئەوەش ٨ی ئادار بۆ ئێمە زۆر گرنگە، وەک سەرلەنوێ لە دایکبوونە. دەبێت لەو رۆژەدا هەموو ژنان لە گەڵمان بن".

ژ.ت