ژنێکی ئێزدی لە کامپی ئیسیانی دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی ئێزدی لە کامپی ئیسیانی دهۆک بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵی ئێزدی لە کامپی ئیسیانی دهۆک بە ناوی ئەسمەهان کە پێشتر لە هاوسەرەکەی جیابوەتەوە و لەگەڵ خانەوادەکەیدا دەژی، بە پەت خۆی خنکاند.

ئەسمەهان و خانەوادەکەی دوای هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆسەر شەنگال، لە کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدرەوە ئاوارەی کامپی ئیسیانی شارۆچکەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک بوون.

پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری خوکوشتنی ئەسمەهان نەزانراوە.

ف.ق