ڕۆژی زمانی دایک لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا

لە سلێمانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە ئەنجامدانی سیمینارێک، بەرز ڕاگیراو بەرهەمێکی زمانەوانی ژمارەیەک لە نوسەران پێشکەش بەئامادەبووانکرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی یەکێتی نوسەران، لە شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەشێک لەمامۆستایانی زانکۆ و نوسەر و ڕۆشنبیران، سیمینارێکی تایبەت بۆ یادکردنەوەی زمانی دایک سازکرا، کە لە لایەن یەکێتی نوسەرانەوە ڕێکخرابوو.

سەرەتای سیمینارەکە بە مارشی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە زمانی ڕەسەنی کوردی دەستی پێکرد، پاشان وتاری دەستەی نوسەرانی سلێمانی، لەلایەن سامان مەنمیەوە خوێندرایەوه.

دواتر لەلایەن جەمال فەتحیەوە تیشکخرایە سەر دۆخی زمانی کوردی، لەسەرەتاشدا پێناسەی زمانی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە و دواتر دۆخی زمانی کوردی لە ئێستا و ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەمیدایە خستەڕوو، هەروەها باسی لەوەکرد کە زمان ناسنامەی نەتەوەکانە.

ف.ق