تەرمی محەمەد یاکشر گەریلاى هەپەگە لە ئامەد بەخاک سپێردرا

تەرمی محەمەد یاکشر گەریلاى هەپەگە، کە ١٣ى تەمووز لە گیوموشخانەى پارێزگاى گیرەسوون لە نزیک دەریاى رەش لەشەڕدا شەهید بوو، لە ئامەد بە خاک سپێردرا.

گەریلاى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) محەمەد یاکشر (جودی) رۆژی ١٣ى تەمووزی ٢٠١٨ لە یایى لار لە ناوچەى گیوموشخانەى پارێزگاى گیرەسوون لە نزیک دەریاى رەش لە شەڕ لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر شەهید بوو. تەرمەکەیان لە رۆژى دووشەمەوە (دوێنێ) لە ترابۆزنەوە بردبووە بۆ ئامەد.

تەرمی گەریلا محەمەد یاکشر لە گۆڕستانى یەنی کۆی ئامەد بەخاک سپێردرا. پەرلەمانتارانى هەدەپەى ئامەد، رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری و بەرێوەبەرانى هەدەپە و بەدەپە و خزم و کەسوکارى شەهید، بەشدارى مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەى بوون.

تەرمی گەریلا محەمەد یاکشر بە نازناوى جودی لە گۆڕستان بە چەپڵەلێدان و تیلیلی پێشوازیى لێکرا.

کاتێک تەرمەکیان بردە گۆڕستانەکە، سەدان پۆلیسی دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر گۆڕستانەکەیان گەمارۆدا. بنەماڵەکەى هەوڵیاندا پۆستەر و وێنەکانى محەمەد یاکشر (جودی) بەرز بکەنەوە، بەڵام پۆلیس رێگریى لێکردن.

دواى پێشکەشکردنى چەندین وتە لەسەر ژیان و تێکۆشانی گەریلا محەمەد یاکشر (جودی)، تەرمەکەى جودى بەخاک سپێردرا.

هەر ئەمڕۆ داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لە رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەماننتارانى هەدەپە، کە بەشدارى بەخاکسپاردنى تەرمی ئەو گەریلایە بوو بوون.

ر.م