رێگا نادرێت گەل بەشداریى مەراسیمى بەخاکسپاردنى مام زەکى شەنگالی بکات!

سوپاى عێراق رێگا نادات گەلی باکووری سوریا بەشداریى مەراسیمى بەخاکسپاردنى مام زەکى شەنگالی ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى کۆمەڵگەى ئێزدییەکان بکەن.

هەزاران هاووڵاتیى باکووری سرویا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى تەرمی مام زەکى شەنگالی بەرەو سنووری شەنگال کەوتوونەڕێ و لە دواى گەیشتنیان بە سنوور لەلایەن بازگەیەکى سوپاى عێراقەوە رێگری لە لە چوونى ئەو هاووڵاتییانە دەکرێت بۆ بەشداریکردن لەو مەراسیمەدا.

شەوی رابردوو لە دوای چاوپێکەوتنەکاندا لەگەڵ بەرپرسانى عێراقدا، ئەمڕۆ هەزاران هاووڵاتیى باکووری سوریا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمى کاتژمێر ١٥:٠٠دا بۆ بەخاکسپاردنى مام زەکى شەنگال بەرەوە شەنگال کەوتنەڕێن بەڵام لە ئێستادا رێگری لەو هاووڵاتییان دەکرێت لە سنوور بپەڕێنەوە و بەشداریى مەراسیمەکە بکەن.

هەزاران هاووڵاتى لە چەندین ناوچەى باکوورى سوریاوە چوونەتە سەر سنوور بۆ ئەوەى بەشدارى لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى تەرمی مام زەکى شەنگالی دا بکەن، بەڵام سوپاى عێراق لە خاڵى گۆلا خاتوون لە شەنگالەوە رێگری لە چوونى ئەو هاووڵاتییانە دەکات بۆ بەشداریکردن لەو مەراسیمەدا.

بە وتەی بەرپرسانى سوپاى عێراق لە سنوورەدا، لە بەغداو فەرمانى رێگریکردنیان بۆ دەرکراوە.

سەربارى ئەوەش گەل پێداگرن لەسەر چوونیان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى مام زەکى شەنگالی و گەل بەرەوە خاڵى سنوور کەوتنەڕێ.

بە وتنەوەى دروشم پێشوازى لە بنەماڵەى مام زەکى شەنگالی کرا

بە مەراسیمێکى جەماوەری تەرمی مام زەکى شەنگالی بەخاک دەسپێردرێت. هەزاران هاووڵاتى لە رۆژئاوا و باکووری سوریا و باکوور و باشووری کوردستان و مەخمورەوە بەرەوە شەنگال کەوتونەتەڕێ.

بنەماڵەى مام زەکى شەنگالی بۆ ئەوەى بەشداری مەراسیمەکە ببن گەیشتنە شەنگال. هاوژین، کوڕ و برا و ئەندامانى تری بنەماڵەى مام زەکى شەنگالی نیوەڕۆى ئەمڕۆ گەیشتنە شارۆچکەى خانەسۆر لە شەنگال.

بنەماڵەى زەکى شەنگالی لە بەردەم هۆڵى شەنگال بە وتنەوەى دروشمی "شەهید نامرن" پێشوازییان لێکرا و دواتر لەگەڵ جەماوەردا چوونە هۆڵی لالەش. لەو هۆڵەکەدا سینەفیزیۆنێک لەبارەى تێکۆشان و ژیانى مام زەکی شەنگالی-یەوە نمایش کرا.

لە مەزارگەى شەهیدان مەراسمی بە خاکسپاردن بەڕێوەدەچێت

لە دواى ئەوەی هەزاران هاووڵاتى لە شەنگال، رۆژئاوا، باشوور و باکوور و مەخمورەوە گەیشتنە شەنگال بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى تەرمی مام زەکى شەنگالی، گەل بە کەژاوەى ئۆتۆمبێل روویان کردە مەزارگەى شەهیدانى شەنگال. دواى ئەوەش لە مەزراگەى شەهیدانى شەنگال دا، مەراسیمى بەخاکسپاردنى مام زەکى شەنگالی بەریوەدەچێت.

ر.م