باشاران: هزر و فلسەفەی ئۆجەلان ئەلتەرناتیف و ژیانی ئازادە

گوتەبێژی ژنانی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران، جەختی لەسەر رۆڵ و هەلوێستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجەلان کردەوە و گوتی: "هزرو فەلسەفەی ئۆجەلان ئەلتەرناتیف و بنگەیەکی ژیانی ئازادە".

گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپەی ئێلح ئایشە ناجار باشاران نرخاندنێکی بۆ ئاژانسی هەوالی فورات کرد دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلی کورد، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجەلان، ئامانجی جارنامە و قەیرانی ئابوری لە تورکیا.

"لەدژی کورد شەرێکی بەرفراوان هەیە"

ئایشە ئاجار باشاران لە دەستپێکی گفتوگۆکەی خۆیدا باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی کرد بۆسەر هەدەپە و گەلی کورد و گوتی: " ماوەیەکی درێژە لەدژی گەلی کورد و هەدەپە هێرشێکی توندیان دەستپێکردووە نەک تەنها لسەر باکور بەڵکو، هێرش لەسەر باشور، رۆژئاوا و باکور گرێدایی یەکن، لەبەر کوردان لە سەدسالی داهاتوو لە رۆژهەڵتی ناوین هەندێک هێل دەگۆردرێن، لەسەر ئەو بنەمایە دەسەڵات دەیەوێت لە پلان و مانەوەی خۆیان بەردەوام بن، لەبەرئەوە، ئەوە ماوەیەکی درێژە هێرشیان دژ بە کوردان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی کورد بێ ئیرادە و بێ ماف بمێنێت، لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٥دا تاوکو ئیستا، دەوڵەتی تورک  لەبەرامبەر کورد شەرێکی بەرفراوانی ڕاگەیاندبوو، لەکاتی چارەسەریدا هەندێک هەنگاوا هەبوون بۆ چارەسەری، بەڵام لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە تێکدرا، ئەمرۆ لە باکوری کوردستان لەدژی ئیرادە، زمان و هەبوونی کورد شەرێکی بەرفران ئەنجامدەرێت.  

"هزر و فلسەفەی ئۆجەلان ئەلتەرناتیف و ژیانی ئازادە"

گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدپە ئایشە ئاجار سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و وەکو پلانگێری وەسفکرد، گوتیشی: " ئەو پلانگێری نێودەوڵەتیەی کە لەئیستادا لەسەربەرێز ئۆجەلان جێبەجێ دەکرێت ئەو هێرشانەی ئیستا درێژەی ئەو پلانگێرییەیە، ماوەیەکی درێژە چاوپێکەوتن لەگەڵ  بەرێز ئۆجەلان ئەنجام نەدراوە، فکر و فەلسەفەی بەرێز ئۆجەلان ئەلتەرفاتیفە بۆ بنیادنانی ژیانێکی ئازاد،

ئێمە ناتوانین سیاسەت و گۆشەگیری لەیەکتر جیابکەینەوە، ئیستا دەیانەوێت شەر لەنێوان کوردەکان دروست ببێت، دەیانەوێت لەم شەرەی نێوان کوردان سوود وەربگرن" ئەم پەیوەندییە سەدان ساڵە بوونی هەیە وە تاکو ئێستاش تەواو نەبووە."

"دەوڵەت دوژمنی پارت و لایەنێک نیبە بەڵکو دوژمنی هەموو کوردە"

باشاران دەربارەی دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد گوتی: " با باشور ڕیفراندۆمەکە بهێنێتەوە بیر خۆی، کاردانەوەی تورکیا کە چۆن ڕیفراندۆمکەی قەبوول نەکرد و ڕەتی کردەوە، تورکیا خۆیان گوتیان"ئاو و زۆر پێداوایستی دیکە لەسەر باشور ببڕم" لەبەرامبەر ڕیفراندۆمەکەی باشور بووە ئاستەنگیکی گەورە، بابەتەکە بابەتی دوژمنایەتی هێزێکی کوردی نیە، چۆن کە لە رۆژئاوا یەکێتیەک دروستبوو دوژمن هێرشی کردە سەر رۆژئاوا، لە باشوریش هەمان شت دەرکەوت، ئەوە ڕاستیەکەیە کە دەوڵەتی تورک لە دژی حزبێک نیە بەڵکو دژی گەلی کوردە، کوردێک لە کۆێ بێت، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەستدریژی دەکەن سەری و هێرشی دەکەنە سەر ئەو کوردە، ئەوە ڕاستی دەوڵەتی تورکە، ئامانجی دەوڵەتی تورک بێ ئیرادە مانەوەی کوردە.

" مێژوو و نرخی کورد تێکدەدەن، لەناو دەبەن"

باشاران باسی لە دانانی قەیوومەکان کرد کە شارەوانیەکانیان داگیرکردووە و گوتی: " بە تێکدانی شارەکانی کورد و بەدەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە و پەرلەمانتاران و پلانی لە ناوبردنی کوردیان خستە بواری جێبەجێکردن ،قەیومەکان داندران لەسەر شارەوانیەکان، خەلکی بێتاوان ئەشکەنجە دەدەن و زیندانیان دەکەن، لە هەر شوێنێک نووسینێک هەبوو بە کوردی لایان برد، زۆر پەیکەری بەهای ئێمەیان تێکدا تا مێژووی ئێمە لەناوبچێت، هەوڵدەدەن بەم کارانە نەک تەنها مێژووی کورد بەڵکو دەیان مێژووی ئەو گەلانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ژیاون لەناوببەن."

"نەورۆز وەڵامی گەورە بوو بۆ دوژمن"

 

گۆتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران، باسی زیندانەکانی کرد کە سەدان ئەندامی هەدەپە لە زیندانەکان بەندکراون، و گوتی: "ئەو کەسانەی لە زینداندان زمان و چاند و کلتور و ناسنامەی خۆیان رەت نەکردووە، بە بیانوی جیاواز دەیانەوێت هەدەپە دابخن. هەر بۆیە بەهەموو جۆرێک هێرش بدەکەن، لە کۆبانی تێکشکان ئیستاش دەیانەوێت تۆڵەی بکەنەوە، هەڵوێستی گەلی ئێمە باشترین وەڵام بۆ دوژمن، وەڵامدانەوەی گەلی ئێمە باشترین وەڵام بوو کە کەس ناتوانێت دەرگای هەدەپە دابخات." ‌

"بەرێگەی دیموکراسیەوە ئـێمە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین."

گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران دەربارەی ئەو قەیرانە ئابورییەی کە لەتورکیا و باکوری کوردستان هەیە و بۆتە بابەتی رۆژ گوتی: "ئیستا کێشەی ئابوری لەناو گەل گەورەیە و بابەتێکی زۆ گرنگە بۆ گەلی باکوری کوردستان و تورکیا، هۆکاری ئسو کێشانە پەیوەندییەکانی دەسەڵاتدارانە، چونکە بە دیموکراسی سەیری کێشەکە ناکەن، هەمیشە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، هەموو رۆژێک گەلی ئێمە ڕووبەڕووی برسێتی دەکرێتەوە،  رێژەی برسیبوون بەردەوام لەزیادبووندایە، ئیستا گەلی ئێمە بە قەیرانێکی ئابوریدا تێپەر دەبیت و ئەو قەیرانە زۆر توندە، ئیستا ئاکەپە و مەهەپە دەوروبەری خۆیان دەوڵەمەند دەکەن، بۆیە تووشی ئەو قەیرانە ئابورییە بووین ،لەو جارنامەیەی کە ئێمە پێشکەشمان کردووە چارەسەری بۆ کێشەکان هەیە، ئێمە لەو جارنامەیەدا خاڵێکی زۆرمان لەبەردەم کۆمەڵگا داناوە و رامانگەیاندووە"ئێمە گوفتوگۆ بکەین و کێشەکان چارەسەر بکەین" وەکو ڕێگەی چارەسەری ئێمە ڕێگەی سێیەمان داناوە، کە ئەمەش ڕێگای دیموکراتی و چارەسەرکردنی کێشەکانە."

"ڕێگری کارێکی مرۆڤانە نیە، ئێمە پشتوانی خەڵکی مەخموورین"

لە دواییدا باشاران سەرنجی خستەجسەر ڕێگرییەکان بەردەم کامپی مەخموور و ئەو ڕێگرییەی بە تاوانێک لەدژی مرۆڤایەتی وەسفکرد و گوتی: "لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی کامپی پەنابەرانی مەخموور دەکەن، ماوەیەکی درێژە ئەم کامپە لەژێر فشاردایە، ئەو کۆمەڵگایەی ئێمە کە لە ئیستادا لە کامپی مەخموور دەژێن ئێش و ئازارێکی زۆریان بینیوە، بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک پەنابەر بوون و لە مەخموور نیشتەجێبوون، لە ئەمرۆدا بەهۆی ڕێگرییکانی پەدەکە ژیانی خەڵکی ئەو کامپە لە مەترسیدایە، ئێمە هەمیشە دەڵێین، لەگەڵ خەڵکی خۆمانداین، ئێمە هیوادارین لەماوەیەکی کورتدا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، پێویستە ئەم کردەوانە لەدژی کۆمەلگا قەبوول نەکرێت کە هەندێک هێز لە پێناو بەرژەوەندی بنەماڵەیی خۆیان کۆمەڵگاکەمان بەکاردەهێنن، هەر بۆیە لەئیستادا لەهەر کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکێتی هەیە، فشارەکانی سەر کامپەکە کارێکی نامرۆڤانەیە و دەبێت بەخێرایی فشارەکان هەڵبگیرێن."

ف.ق