بەفر لە هەورامانی رۆژهەڵات ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروست کردووە و هێڵی ئینتەرنێتیشی پچڕاندووە

بە هۆی بارینی بەفرێکی قورسەوە بە لە هەورامانی رۆژهەڵات ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروست بووە و ماوەی دوو رۆژیشە هێڵی ئینتەرنێتی هەندێک ناوچە راگیراوە.

لەگەڵ دابارینی بەفرێکی قورس لە ناوچەی هەورامان رێگەی نێوان پاوە –سەوڵاوا لە گەردەنەی ژاڵانە داخراوە، کە دوو پارێزگای کرماشان و سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

تائێستا بەڕێوەبەرایەتییەکانی رێگاوبانی هیج یەک لە سنە و کرماشان بۆ کردنەوەی رێگەکە و راماڵینی بەفر هەنگاویان نەناوە.

هاوکات لە بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک لەئەنجامی بارینی بەفرێکی زۆر لە شارۆچکەی هەورامانی تەخت و گوندەکانی دەەوروپشتی هێڵی ئینتەرنێت پچڕاوە.

بەردەوامی پچڕانی ئینتەرنێت و داخرانی رێگاکانی هاتووچۆ لەو ناوچەیە کێشەی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە و بەتەواوەتی پەیوەندییان لەگەڵ ناوچەکانی دیکە پچڕاوە.

هـ . ب