به‌رخودانی شه‌نیاشاره‌كان له رۆژی 327هه‌میندا به‌رده‌وامه
له دژی كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی 327هه‌میندا به‌رده‌وامه.
له دژی كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان به‌رخودانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له رۆژی 327هه‌میندا به‌رده‌وامه.
ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه له 9ی ئاداره‌وه له‌به‌رده‌م دادگای رحا له دژی كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان ده‌ستیپێكردووه له رۆژی 327هه‌میدایه درێژه‌ی هه‌یه.
بنه‌ماڵه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌یه ئێشكگرییه‌كه‌یان له ماڵی خۆیان له پرسوس درێژه پێده‌ده‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئێمه ئه‌نجامدرا ئه‌وه‌ی ئێمه دركمان پێكرد و تێیگه‌یشتین ئه‌ویه كه یاسا به پێی كه‌سه‌كان و شاره‌كان ده‌گۆڕدرێت. ئه‌گه‌رچی لێپرسینه‌وه له‌وانه نه‌كرێت كه تاوانیان له دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌وانه له ویژدانی كۆمه‌ڵگادا سزادراون".
هـ . ب