بەهۆی ئەوەی سەپاندنی پەشیمانی قبوڵ نەکردووە رۆژنامەنووسێکی کورد ئازاد ناکرێت

لەکاتێکدا کە سزای عەبدولقادر تورای رۆژنامەنوسی کورد کە لە زیندانی ئەرزینجاندایە تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەپاندنی پەشیمانی قبوڵ نەکردووە، ٣ مانگ پرۆسەی ئازادکردنی دواخرا.

رۆژنامەنووس عەبدوڵقادر تورای لە ساڵی ٢٠١٦دا دەستگیرکرا. تورکیا لە زیندانی پیتی ئێڵی ئەرزینجان راگیراوە. بەهۆی ئەوەی سزاکەی تەواو بووە، بۆ لیژنەی ئیداری و چاودێری گواسترایەوە.

لەبەرئەوەی تورای سەپاندنی 'پەشیمانی' قبوڵ نەکردووە و وتوویەتی' من سزاکەم کێشاوە و شتێکم نەکردووە کە پەشیمان ببم' لیژنەکە ٣ مانگی دیکە سزاکەی درێژ کردەوە.

تورکای لە ساڵی ٢٠١٦دا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی دیجلە بوو، لە ناوچەی سیتەڤرێی مێردین دەستگیرکرابوو. دووەمین دادگای سزا قورسەکانی مێردین بە بیانوی ؛ئەندامێتی رێکخستن' ٩ ساڵ سزای بەسەردا سەپاندبوو.

ف.ق