بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٢٣٩هەمیندایە

بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٢٣٩هەمینی بەرخۆدانەکەیاندان. بنەماڵەی شەنیاشار ئێستا چالاکییەکەیان لەسەر قادرمەکانی دادگای رحا بەڕێوە دەبەن.

ئەمینە شەنیاشار، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پارێزەران و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە، هاوسەرەکەی و دوو کوڕی کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە ئەویش لە هێرشەکەدا بریندار بوو بوو، لە ٩ی ئازارەوە دەستیان بە چالاکی بۆ دادپەروەری کردووە. چالاکییەکەیان بۆ دادپەروەری لە ڕۆژی ٢٣٩هەمیندایە.

بنەماڵەى شەنیاشار ئەمڕۆ رۆیشتنە "گۆڕەپانی دادپەروەریی بنەماڵەى شنیاشار" و چالاکییەکەیان ئیدی لەسەر قادرمەکانی بینای دادگاکەدا درێژە پێدەدەن. سەرحەد کورت پارێزەری بنەماڵەکە بەشداری چالاکییەکەکە بوو.

فەرید شەنیاشار لە چالاکییەکەدا وتی: وەزیری داد دەڵێت، "ئەوەی بیناک دەکات بە دادگا، تابلۆ نییە، بەڵکو دادپەروەریی پاک و خێرایە لە بیناکەدا" ئەی باشە ئەم دادگایە سەر بەوەزارەت نییە؟ منداڵ و هاوژینی ئەو دایکە کوژران، ماوەی ٨ مانگە لە بەردەم ئەم بینایەدایە. بۆچی دادپەروەری بەدی نایەت؟ بڕیاری سیاسی دەگیردرێت. پێویستە دادپەروەری ڕۆژێک زووتر ئەنجام بدرێت".

کاتێک پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا خواستی ڤیدیۆی چالاکیی دادپەروەرییەکە تۆمار بکات، پۆلیس وتیان، "قەدەغەیە، کە لە دادگا و دەورووبەریدا وێنە بگیردرێت" و لە حەوشەى دادگا کردیانە دەرەوە.

ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی بەردەوامن لە چالاکییەکەیان لەسەر قادرمەکانی دادگاکەدا.

ژ.ت