بەرخۆدانی گەریلا لەدژی داگیرکەری بێوەستان بەردەوامە

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئاڤاشین زیادی کردووە. بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بیوەستان بەردەوامە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری سوپای تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لەچوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆسدا:

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:١٠ لە هەرێمی زاپ هێزەکانمان لە ٣ هەلیکۆپتەریاندا کە هەوڵیاندەدا لە گۆڕەپانی پیتی تی بەرەو گۆڕەپانی بانیستاوە بچن. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیدرا. لە ئەنجامی دەستوەردانی سەرکەوتووانەی هێزەکانماندا هەلیکۆپتەرەکان لە هەرێمەکە دوورکەوتنەوە و جموجولی هەلیکۆپتەرەکان وەستێنرا. چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی نەمر هاوڕێ شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) ئەنجامدرا.

لە هەرێمی ئاڤاشین، لە گۆڕەپانی قەرتەل و وەرخەلێ، ئۆپەڕاسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەرخۆدانی هێزەکانمان بێوەستان بەردەوامە. نەک تەنها لەو ناوچەکە لە هەموو ناوچەکان شەڕ بەردەوامە. شەڕ لە گردی قەرتەل تاوەکو گۆڕەپانی ستونێ بڵاوبووەتەوە.

بەو پێیە:-

٢٥ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا بە ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو و کامێرا هێرشی گردی قەرتەل بکات. لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانماندا ئۆتۆمبێڵەکە و کامێراکەی لەناوبران.

٢٥ی تشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورک کاتێک ویستی خۆی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی قەرتەل نزیک بکاتەوە، هێزەکانمان ٣ جار لە داگیرکەرانیاندا. داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەنو لە ئەنجامدا ٤ جار بە تەقەمەنی و ٣ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کرد.

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیدا درۆنێک بۆ ناوچەکە رەوانە بکات. بە دەستوەردانی هێزەکانمان درۆنەکە تێکشکێنرا.

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٠:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس وەخەلێی تۆپباران کرد.

٢٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ گردی شەهید هاراری گۆشینی سەر بە خواکورک بۆردومانکرا.

ف.ق