بڵێسە جەبار فەرمان: لە بنەڕەتدا بڕیاری ئەمریکا و ئەوروپا لەبارەی پەکەکەوە هەڵە بوو

بڵیسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی دەڵیت:"لە بنەڕەتدا بڕیاری ئەوروپا و ئەمریکا لەبارەی پەکەکە هەڵەبوو کە خرایە نێو لیستی تیرۆرەوە."

بڵیسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان "یەنەکە" بەشداری کەمپینی دەرخستنی پەکەکە-ی لە (لیستی تیرۆری ) کرد و بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕاگەیاند: لە بنەڕەتدا ئەوە بڕیارێکی  زۆر هەڵەی ئەوروپا و ئەمریکا بوو کە حزبێکی تێکۆشەر و ئازدیخوازی وەک پەکەکە-یان خستە لیستی تیرۆرەوە.

ئەو ئەندامەی سەرکرادیەتی یەكێتی وتی:" ئیستا کورد وەک گەلێکی ئازدیخواز، گەلێک کە دەچەوسێنرێتەوە دەناسرێت، ئەم گەلە لە هەموو پارچەکانی کوردستان تێدەکۆشێت، بۆیە ئیستا کاتی ئەوە هاتوە ئەو بڕیارە ڕاست بکرێتەوە."

بلێسە جەبار فەرمان وتیشی:" ئەو کەمپینە کە لەتەواوی جیهان بەرێوە دەچێت لە جێ خۆیدایە کە لە باشوری کوردستانیش ڕاگەیندراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین واژۆ کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی بە مافی خۆمان بگەین، چونکە ئەوە بریارێکە لە دژی هەموو گەلی کورد دراوە، نەک تەنها دژی پارتێک یان ڕێکخراوێکە."

لە کۆتای قسەکانیدا بلێسە جەبار فەرمان تیشکی خستە سەر تێکۆشانی پەکەکە بۆ ژنان و وتی:" بێگومان پەکەکە   جیاواز لەوەی  تێکۆشان بۆ گەلەکەمان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر خەباتی کردوە بۆ ڕزگاکردنی ژنان، لەو بۆچوونەوە کە پێ وایە تاوەکو ژن ئازاد نەبێت و پێشنەکەوێت، گەلێکیش ئازاد نابێت، بۆیە گرینگە ژنان کە نێوەی کۆمەڵگان، بەشداری ئەو کەمپینە بکەین و زۆرترین واژۆ کۆبکەینەوە."

ف.ق