بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە ئیسڵاحیەی هەژاند

لەناوچەی ئیسڵاحیەی دیلۆکی باکوری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوری ٤.٦ پلە بە پێوەری ریختەر تۆمارکرا.

دوای بومەلەرە بەهێزەکەی ٦ی شوبات کە چەقەکەی مەرەش بوو، تائێستاش پاسکۆی بومەلەرزە لە زۆر شار تۆمار دەکرێن.

ئەمرۆش لە ناوچەی ئیسڵاحیەی شاری دیلۆک کاتژمێر ١٣:٥٦ بومەلەرزە روویدا.

رێکخراوی کاندیلی ئاماژەی بەوەکرد کە بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری زەوییدا روویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی باری لەناکاو و کارەساتە سروشتییەکان (ئافاد)یش لەوبارەوە رایگەیاند کە بومەلەرزەکە بە گوری ٤.٣ پلە بە پێوەری ریختەر لە ١٤ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی روویداوە.

هـ . ب