چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی باکوری کوردستان کۆتای پێهات

دەنیز کایە لە سەر ناوی گێراوانی سیاسی کەیسی پەکەکە و پاژک راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکرد لە ئەمرۆ بە دواوە کۆتای بە چالاکی مانگرتن لە خواردن دێنن.

بە ئامانجی لادانی گۆشەگیری لەسەر ڕێىەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کە ٢٢ ساڵە لە زیندانی ئێمراڵی لە ژێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنی ڕاگێراوە  و لە زیندانەکاندا مافی گیراوان پێشیل دەکرێت  گێراوانی سیاسی کەیسی پەکەکە و پاژک لە ٢٧-١١ ساڵی ٢٠٢٠ دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردبوو  ئەمرۆ کۆتاییان پێ هێنا.

لە ڕۆژی ٢٩٠-مین لە سەرناوی چالاکی مانگرتنی گیراوانی سیاسی پەکەکە و پاژک دەنیز کایە ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەی پەکەکە و پاژک ئاماژە بەوەکراوە کە: ئێمە وەک گێراونی کەیسی پەکەکە و پاژک لە سەر بنەمای هەڵمەتی "کات کاتی ئازادیە" کە تەڤگەرەکەمان دەستی پێکردبوو، ئێمەش لە ٢٧/ ١١/ ٢٠٢٠ بەشداریمان کردوو هەڵمەتی " ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوشێنین لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبین"مان دەستپێکرد و  هەڵمەتەکەمان نزیکەی ساڵیک بەردەوام بوو، تا ئاستێکی باش ئەنجامی گرت گەلەکەمان خاوەن لە پێوانەکان بەرپرسیاری دەرکەوت".

هاوکات لە ڕاگەێندراوەکە ئەوەش هاتوە:" ئامانجی هەڵمەتەکەی ئێمە ئەوە بوو کە بەشێوازێکی هەر بە هێز بەشداری بکەین لە هەڵمەتی " کات کاتی ئازادیە" بۆیە دەبێت گەلەکەمان، ژنان، گەنج، دایکانی ئاشتی و ڕێکخراوەکانی دیموکراتیکی خواز لە دژی فاشیزم و قڕکردن دەنگی خۆیان بڵند بکەن.

لە درێژەی ڕاگەیندراوەکە جەخت لە تێکۆشان دەکەنەوە دەڵین: ئێمە لەسەر بنەمای ڕوحی بەرخودانی مەزوڵوم دۆغان و زیندانی ئامەد بەرخودان دەکەین لە زیندانەکاند هاوڵەکانمان بۆ ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ کوردستان و تورکیایەکی دیموکراتیک بەردەوام دەبێت تا سەرکەوتن.

لە کۆتای پەیامەکەدا هاتوە ئێمە بانگەوازەکەی کۆمیتەی زیندانی پەکەکە و پاژک بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین، ئێمە وەک گێراوانی پەکەکە و پاژک چالاکی مانگرتن لە خواردن کۆتای پێدێنین، دەڵین:" بە چالاکی جێاواز بەشداری هەڵمەتی ئازادی دەبین، ئەو هەوڕیانەی کە لە زیندانەکاندا بەرخودان دەکەن بە شێوازێکی بە هێز بەشداری بەرخودانی ڕێبەر ئاپۆ دەبین و ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆمان دەکەینە بنەما"