چالاکییەکانی سڵاوکردن لە ٢٧ی تشرینی دووەم: ٩ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک رووخێنرا

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئامانجی سڵاوکردن لە ٤٥ەمین ساڵیادی پەکەکە چالاکییان ئەنجامدا. ٩ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و کامێرایەکی حەراری تێکشکێنران.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا بۆ سڵاوکردن و پێشوازی لە ٤٥ەمین ساڵیادی پارتەکەمان پەکەکە؛ ٩ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک و سیستمێکی کامێرای حەراری لەناوبران.

سوپای تورکی داگیرکەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی؛ ٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و ٥ جاریش بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. هاوکات ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٢٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومانی ئەنجامدا.

زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادل سەر بە چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و ٣ داگیرکەر سزادران.

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا؛

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:٣٠ سیستمێکی کامێرای حەراری کە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جێگیریان کردبوو لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە تێکشکێنرا.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی خواکورک؛

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئاخین تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێکیش رووخێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی؛

لە ٢٣ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید یونس و شەهید چەکدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٣ جار، سەنگەرەکانی شەڕ لە شەهید سەرخۆبونی گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ جارێک، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات و شەهید دۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیداش ٣ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

٢٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٨:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودنای سیدا ٥ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٢٣ی تشرینی دووەم گوندی شێلازێی مەتینا ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

لە ٢٣ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، کوڕەژارۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٢٤ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

لە ٢٣ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، ساجا و شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە ٢٣ی تشرینی دووەمدا داگیرکەران هەوڵیاندا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە حەفارە بڕوخێنن".

هـ . ب