چەندین گوند لە گەڤەر هاتوچۆیان لێ قەدەغە کرا

هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە گەڤەری جۆلەمێرگ هاتووچۆیان لە هاووڵاتییانی چەندین قەدەغە کرد و گوندەکانیان گەمارۆداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون، ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری لە ناوچەی بەربەستی ڕەش لەنێوان گوندەکانی شیشمەزین و خورەکانەی سەیدا و خورەکانای تەمۆ بەردەوامە.

پێداویستیی سەربازی بەرەو هەرێمەکە دەگوێزرێتەوە و ڕایگەیاندراوە، شەڕی قورس لە ناوچەکە بەردەوامە.

ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری بەردەوامە و سەربازان ڕایانگەیاندووە، هاتوچۆکردن لە گوندەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ قەدەغەکراوە.

بەیانی زوو چەندین شۆفڵ و دۆزەریش بردراون بۆ ناوچەکە.

ڕۆژی یەکشەممە لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا ١٣ کەس دەستگیرکران و هەر لەو ڕۆژەدا لە ئێوارەدا ١١ کەسیان ئازادکران.

دەمهات و بەهجەد ئینگودار هێشتا لە فەرماندەیی جەندرمەری ناوچەکە لە ژێر چاودێری و لێکۆڵینەوەدان.

ڕاگەیەندراوە، ئەمڕۆ ١١ کەسە ئازادکراوەکە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە برراون بۆ ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکە.

بەهۆی ئەوەی شوانەکان دەستگیرکراون، ٥ هەزار سەر مەڕ و ئاژەڵ بێسەروشوێنن.

سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕێگە نادەن گوندنشینان بەدوای مەڕ و ماڵاتەکانیاندا بگەڕێن.

ژ.ت