چەندین ڕۆژنامەنووس لە ئامەد دەستگیرکران

چەندین ڕۆژنامەنووس لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە ئامەد دەستگیرکران.

پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەندین ڕۆژنامەنووس.

لەو هەڵکوتانەدا هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات سەردار ئاڵتان، بەڕێوەبەری ژن نیوز سافییە ئالاگاش،  سەرنووسەری ژن نیوز گوڵشەن کۆچوک، سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا عەزیز ئۆروچ، ڕۆژنامەنووسان عومەر چەلیک، سوعاد دۆغوخان، رەمەزان گەجیکەن، بێریڤان کاراتۆراک، ئەسمەر تونچ، نەشە تۆپراک، زەینەل عابدین بولوت، مەزڵوم دۆغان گولەر، محەمد شاهین، ئەلیف ئونگور، ئیبراهیم کۆینجو و ڕەمزییە تەمەل دەستگیرکران.

لەو هەڵکوتانەدا پۆلیس دەستیشی بەسەر تەلەفون و کەلوپەلە دیجیتاڵییەکانی رۆژنامەنووسیاندا گرت.

لە هەمان کاتدا پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەى ژن نیوز لە ناوچەى یەنی شەهیری ئامەد. لەو هەڵکوتانەدا دەستگیرا بەسەر  کۆمپیوتەر، دیسکی کۆمپیوتەرەکان، گۆڤار و کتێبەکانی نووسینگەکەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی دەستگیرکراون زیاتر بن.

ژ.ت