دادگای دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەر یوکسەکداغی زیندانیکراودا پەسەند کرد

یەکێک لە داواکانی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک بۆ سزادانی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە ساڵێک زیندانیکردن، لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە پەسەند کرا.

فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە تۆمەتی قسەکردن و بەشداریکردن لە رێپێوانی ١٥ی شوباتی ٢٠١٥ لە سەڕاجخانەى ئیستەنبول بە بۆنەی ساڵیادی رفاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ تورکیا، لەلایەن داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکەوە سکاڵای لە دژ تۆمار کرابوو و لەبەر ئەوەش دادگای دەوڵەتی تورک داوای سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەر یوکسەداغ دا پەسندکرد.

دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو سکاڵایە لە ٢٢هەمین دادگای سزا قورسەکانی ناوچەى چاغلایانی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستنی تیرۆر" و "دژایەتیکردنی یاسای ژمارە ٢٩١١ لەبارەی خۆپیشاندانکەان" و "پەسەندانی تاوان و تاوانباری کردووە" بەڕێوەچوو. لە ١١ی نیسانی ٢٠١٧دا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" داوای سزای زیندانیردن بەسەر یوکسەکداغ دا پەسەند کرابوو.

یوکسەکداغ لە دانیشتنەکەی دادگادا لە تۆمەتەکانی تر بەبێ بێتاوان زانرا.

پارێزەرانی یوکسەکداغ ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سزای زیندانیکردنی یوکسەکداغ هەبوو و تانەیان لە سزاکە دا.

ژ.ت