دایە ئەمینە شەنیاشار بە نەخۆشی و ئاوی هەڵواسراوەوە درێژە بە چالاکییەکەی دەدات

ئەمینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی، لە نەخۆشخانەوە بە ئاوی هەڵواسراوە رۆیشت بۆ درێژەدان بە چالاکیی ئێشکگریی دادپەوەرییان.

چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەروەری، لەلایەن دایە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ڕۆژی ٢٤١هەمین دا لە بەردەم بینای دادگای رحا بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار کاتێک دەیخواست بۆ چالاکییەکەیان بڕوات بۆ بەردەم دادگا زەختی دابەزی و بەهۆی ئەوەی نەیتوانی بڕوات بۆ نەخۆشخانەی حکومیی پەرسوس، کە هاوژینەکەى و دوو کوڕی لەو نەخۆشخانەیدا بە بەرچاوییەوە کوژرابوون، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت.

هەرچەندە پزیشکەکان بە دایە ئەمینە شەنیاشاریان ڕاگەیاندووە، کە دەبێت دوو ڕۆژ پشوو بدات، بەڵام دایە ئەمینە شەنیاشار ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکەی. شەنیاشار هەرچەندە تەمەنی ٦٥ ساڵە و نەخۆشە، بە ئاوی هەڵواسراوە و لەگەڵ فەریدی کوڕیدا رۆیشت بۆ بەردەم دادگا و درێژەدان بە چالاکییەکەیان بۆ دادپەروەری.

بنەماڵەى شەنیاشار ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ لەگەڵ پارێزەرانی بنەماڵەکەیان و ئەندامانی لیژنەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەى پارێزەرانی رحا کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسی رێکدەخەن.

ژ.ت