دایان کە لەلایەن زرێپۆشێکی پۆلیسەکانی تورکەوە ژێرخرابوو گیانی لەدەستدا

لەناوچەی جزیرەی شڕنەخ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر عەبدولغەفار دایانی تەمەن 23 ساڵی کردبووە ژێرەوە. دایان لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیسکی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لەناوچەی جزیرەی شڕنەخ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە 24ی کانونی دووەمدا عەبدولغەفار دایانی تەمەن 23 ساڵی کردبوو بە ژێرەوە.

ئۆتۆمبێلی زرێپۆسی رانگەری پۆلیسی مەدەنی لە سەر پردەکۆنەکەی جزیر (رێگای یافەس) دایانی کردبووە ژێرەوە. دوای ئەوەی دایان گواسترابوەوە بۆ نەخۆشخانە، دایان لە بەشی چاودێری چڕ چارەسەری بۆ دەکرا. دایان رۆژی چوارشەممە ژیانی لەدەستدا.

هاوڕێ و کەسوکاری دایان لەبەردەم نەخۆشخانە کۆبوونەوە. راگەیەنرا کە تەرمی دایان لە گۆڕستانی عەسری جزیرە بەخاک دەسپێردرێت.

ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان لە زۆر کەسیان داوە و بکوژان دادگایی ناکرێن.

بەگوێرەی راپۆرتی لقی ئامەدی کۆمەلەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) کە لە ئەیلولی 2021دا بڵاوکرابوەوە، لە ساڵی 2008ەوە تا ساڵی 2021 ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان 42 کەسیان کردوە بەژێرەوە، کە 20 کەسیان منداڵن و سەرجەم ئەو کەسانە گیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب