دایکانی ئاشتی بەشداریان لە چالاکی ئیشکگری خانەوادەی شەنیاشار کرد

ئەندامانی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی ئەستنەبوڵ بەشداریان لە چالاکی رێپێوانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار کرد.

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لەلایەن خزم و پارێزەرانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ کورەکەی فەرید شەنیاشار کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، لەسەر چالاکی ئیشکگری بەردەوامن.

چالاکی ئیشکگری خانەوادەی شەنیاشار ١٠١ رۆژە بەردەوامە. ئەندامانی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی ئەستەنبوڵیش بەشداریان لە چالاکی خانەوادەی شەنیاشاردا کرد.

هەروەها ئەندامانی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی روحا و چێدەم کاراکەچیلی هاوسەرۆکی هەدەپەی روحاش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

خانەواەی شەنیاشار بە دۆڤیزی 'ئێمە دادپەروەریمان دەوێ' پێشوازیان لە دایکانی ئاشتی کرد. ئەمینە شەنیاشار بۆ دایکانی ئاشتی باسی هێرش و رووداوەکانی دوای هێرشەکە کرد.

ف.ق