دەبەپە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆز کرد
دەبەپە ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆز کرد و وتی: "داوا لە گەلی کورد، دۆستان، هەموو لایەنگرانی دیموکراسی و ئازادی دەکەین، کە تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەن".
دەبەپە ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆز کرد و وتی: "داوا لە گەلی کورد، دۆستان، هەموو لایەنگرانی دیموکراسی و ئازادی دەکەین، کە تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەببەن".
پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانێی پیرۆزکرد و بەو بۆنەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەبەپە ڕایگەیاند، لە پێش هەموانەوە گەلی کورد و هەموو گەلانی تر بەرخۆدانی گەورەیان لە دژی چەتەکانی داعش نیشاندا و وتی: "بە ژیانی خۆیان کۆبانێیان پاراست. یەکێک لە رەمزەکانی بەرخودانی کۆبانێ ئارین میرکان-ە، کە بە چالاکییەکەى خۆی لە دژی چەتەکان، پێشەنگایەتیی بۆ ئازادیی کۆبانێ کرد. هاوکات هەزاران شۆڕشگێڕ گەیشتنە شۆڕشی ڕۆژئاوا. شۆڕشگێڕان لە هەر چوار لای جیهانەوە لە دژی داعش شەڕیان کرد و کۆبانێیان کردە ناوەندی شۆڕشی ڕۆژئاوا".
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ١٣٣ ڕۆژ بەرخۆدانی ئەفسانەیی بۆ پاراستنی کەرامەت و شکۆی مرۆڤ ئەنجامدراوە. راشیگەیاند: "هەروەک چۆن لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا لە ستالینگراد فاشیزم بە گەورەیی و قورسی تێکشکا، لە کۆبانێش بە بەرخودانی کەسانی ٧ ساڵ تاوەکو ٧٠ ساڵ رێگا نەدرا فاشیزم و تاریکی داعش بەرەو پێش بڕوات. بە هەڵوێست و تێکۆشانی گەلی کوردستان نەک هەر داعش شکستی هێنا، بەڵکو لە هەمان کاتدا ئەوانەش تێکشکان، کە بە خەونی 'کۆبانێ کەوت، دەکەوێت' دەژیان و دەجوڵانەوە و کاریان دەکرد.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەوان وەک دەبەپە لەگەڵ هەموو گەلان دا گەشە بە تێکۆشانی ئازادی دەدەن و بەبۆنەی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، ئەو پشتیوانییە پیرۆز دەکەن؛ بانگەوازی خەباتێکی هاوبەش بۆ گەلی کورد و دۆستەکانیان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە تێکۆشان بۆ دۆزی دیموکراسی و ئازادی دەکەن.
ژ.ت