'دەبێت ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکدا شین ببێت'

گەنجی ئێزدی دەخیل خودێدا وتی، لە ساڵی ٢٠١٤دا بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕزگارکراون و وتی: "ئێمە خۆمان بە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ هۆشیار کردووە و خۆمان پەروەردە دەکەین".

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماوەی ٢٤ ساڵە گۆشەگیرییەکی توند لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەبات و ڕێگە نادات بە هیچ شێوەیەک بنەماڵەکەی و پارێزەران بچنە ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

 گەنجێکی ئێزدی بەناوی دەخیل خودێدا بێدەنگیی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی دژ بەو گۆشەگیری شەرمەزارکرد و وتی: "ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ڕێبەرەکەمان دەبین، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا بە ڕامان و فەلسەفەی ئەو لە فەرمان ڕزگارمان بوو. ئێمە وەک گەنجانی ئێزدی داوا لە هەمووان دەکەین، کە لە ئاست ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیاندا بن و ئەو گۆشەگیرییە لەسەر سەرۆک ئاپۆ تێکبشکێنن، چونکە ملیۆنان کەس ٢٤ ساڵە لە سەرۆکەکەیان دوورن، هەرچەندە بیر و فەلسەفەکەی لە ناو ئێمەدایە، ئێمە دەمانەوێت لە ڕووی جەستەیشەوە ئازاد بکرێت. ئێمە ئێستا بە ڕامان و بیری ڕێبەر ئاپۆ لەسەرپێین. ئێمە بە بیر و ڕامانی ئەو خۆمان هۆشیار و زانا کردووە و خۆمان پەروەردەش دەکەین. ئێمە لە هەموو ساتێکی ژیانماندا بە بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەژین".

خودێدا باسی لە نزیکبوونەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد کرد و داوای لە دامەزراوە خۆبەڕێوەبەرەکان کرد: " دەبێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە ٤ی نیسان دا درەخت بچێنرێت و لە هەموو شوێنێک دەست بە ناشتنی دار بکرێت تاوەکو هەموو شوێنێک وەک بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ شین ببێت. ئێمە هەموو ساڵێک ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک ئاپۆ پیرۆز دەکەین و بە ڕۆژی لەدایکبوونی خۆمانی دەزانین".

ژ.ت