دۆسیە دژی سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەران ئامادەکراوە کە لە بەرامبەر شەڕ وەستانەوە

دژی ١٢ سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەرانی شارەکانی باکوری کوردستان دۆسیە ئامادەکرا کە داوای راگرتنی شەڕیان کردبوو.

دژی ١٢ سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەرانی شارەکانی باکوری کوردستان دۆسیە ئامادەکرا کە لە بەرامبەر هەڕەشە و لێدوانی دەسەڵاتداران بۆ داگیرکردنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، نارەزایەتیان دەربڕیبوو.

بۆ ئەوەی دەست بە لێپرسینەوە بکرێت، پێویستە وەزارەتی داد رەزامەندی پیشان بدات.

سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەرانی ئاگری، ئێلح، چەولگ، دەرسیم، ئامەد، جۆلەمێرگ، موش، سێرت، روحا، شڕنەخ و وان، لە راگەیەندراوێدا بە ناوی ' لە هەموو بارودۆخێکدا پێویستە ئێمە ئاشتی بپارێزین' لە بەرامبەر شەڕ نارەزایەتیان پیشاندابوو.

ف.ق