دوو ئەندامی هێزی ئەمنی حکومەتی دیمەشق کوژران

لە دەرعا دوو ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی دیمەشق کوژران.

لەگەڵ ئاڵۆزیەکانی بەردەوام لەو هەرێمانەی کە ریککەوتن لەسەریان کراوە، ژمارەیەک کەسی نەناسراو، ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی کە هێزی هەواڵگری سەربازی حکومەتی دیمەشقی تێدابوو، کردە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو ئەندامی هێزی ئەمنی حکومەتی دیمەشق کوژران.

لەلایەکی دیکەوە کەسانی نەناسراو لە نینەوای دەرعا گەنجێکیان بریندار کرد.

هەروەها چەکدارە نەناسراوەکان بۆمبێکیان بە ئۆتۆمبێڵێک لە باکوری دەرعا تەقاندەوە. زیانێکی زۆر ماددی دروست بوو.

ف.ق