دیلۆک: پیلانگێڕی هێرشێکە کە لەسەر حسابی سەدە ئەنجامدراوە -١-

دلزار دیلۆک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وتی، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێرشێکی وەهایە کە لەسەر حسابی سەدە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەنجامدراوە.

دلزار دیلۆک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەهۆی نزیکبوونەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورای (ANF) قسەی کرد.

دوای پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ رێبەر ئاپۆ بە سیستمێکی تایبەتی نێونەتەوەیی برایە ئیمڕالی. دواتر سیستمەکە وەک ئەشکەنجەی گۆشەگیری رەهای ئیمڕالی پێناسەکرا. ئەمڕۆش هیچ هەواڵێک لە رێبەر ئاپۆ نابیسترێت و ئەشکەنجەی رەهای ئیمڕالی بەردەوامە. پێویستە ئەم گۆشەگیریە قورسەی ئیمڕالی کە پەیوەندیەکەی بە پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە هەیە چۆن هەڵبسەنگێندرێت؟

بەرەو مانگی شوباتی ٢٠٢٣، من لە کەسایەتی خالید ئۆراڵ، ئاینور ئارتان و سەلامەت مەنتاش، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی "ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەیت" و نیشتمانپەروەری هێژا وەیسی تاش کە لە مێردین بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا دەکەمەوە. وەیسی تاش نیشتمانپەروەرێکی تەمەنی ٦٥ ساڵ بوو. وەک هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەری ئاپۆیی لە زیندان مایەوە و ئەشکەنجە درا و ئازاری بینی. ڕژێمی فاشیستی تورک بە هەموو شێوەیەک هێرشی کردە سەری. بەڵام ڕۆحی ئازادی خۆی کە لە ڕێگەی وانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە دروستی کردبوو، بە بەرخۆدان لە هەموو ئاستەنگەکان، پاراست. لەم قۆناغەدا کە کۆمەڵگا لەژێر هێرشی دوژمنی فاشیستدایە، بە چالاکیەکەی نیشانی دا کە قارەمانی گەلە. چونکە لە تەمەنی گەنجیدا تێکۆشانی ئازادی دەناسی. لە قوڵایی ڕۆحی خۆیدا و لە هەر خانەیەکی جەستەیدا هەستی بە چالاکی فەرهاد کورتایەکان دەکرد. ناسنامەی خۆی لە بەرخۆدانی هەر گەنجێکی شەهیدی کورددا دۆزیەوە. لەگەڵ شەهیدان و بەرخۆدێران، سات بە سات دەژیا. بە قوڵکردنەوەی مانا و هەست لە کەسایەتی خۆیدا، لە هەموو ژیانیدا هەڵوێستی شکۆداری خۆی نیشاندا کە لە راستی رێبەرتی دوور نەکەوتووەتەوە.

قارەمانی گەل وەیسی تاش (بوبۆ) لە چالاکی ١٢ی کانونی دووەمی خۆیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، لە رۆژێکی ساردی زستاندا خۆی کردە بازنەیەک لە ئاگر و شەهید بوو. پیشانی دۆست و دوژمنانیدا کە ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی چۆن دەبێت. لە قسەکانیدا بەر لە چالاکیەکە، گەلەکەمان بینی کە هەموو وشەیەکی بە واتای بیرێکی بەرز دێت، هەستێکی بەهێز و شکۆدار بەشداریکردن لە ریزەکانی شەهیدان. هەموومان جوانی، سادەبوون، رێز و هەستی قوڵی مرۆڤی ئازادمان لە قسەکانیدا بەدی کرد. لە هەموو وشە و رستەیەکیدا جۆش و خرۆشی چالاکیەکەی دیار بوو. بەهێز بوو. دیار بوو کە قارەمانە. بڕیاری دابوو و بڕیارەکەی بردە سەر. کاتێک بە خانەوادەکەی وتی 'مەگرین' دیار بوو کە چالاکی دەبێتە سەرەتای قۆناغی کۆتایی تێکۆشانێکی سەخت کە پێویستە گریانی تێدا نەبێت و پیرۆزبایی لێبکریت. هەروەها لە بەرامبەر ئەم چالاکی بەرێزەوە سەرم دادەنەوێنم. جارێکی دیکە رایدەگەیەنم کە جگە لە بەرزکردنەوەی تێکۆشان  کە شایەنی ئەو شەهیدە بێت و بۆ ئەنجامدانی فەرمانی شەهیدان، هیچ رێگەیەکی دیکە نییە. فەرمانی هەڤاڵ وەیسی تاش ئەمەیە کە ئێمە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی کە رێبەرتی ٢٤ ساڵە تێیدایە، هەڵوەشێنین و لەگەڵ رێبەرتی بە شێوەیەکی ئازاد بژین.

گۆشەگیری ئەشکەنجەی سەر هەموو گەلانی بەرخۆدێرە

رێبەر ئاپۆ ٢٤ ساڵە لە دوورگەی ئیمڕالی راگیراوە. رێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بە ئۆپراسیۆنێکی گڵادیۆی ناتۆ دەستگیرکرا. سیستمی گۆشەگیری رەهای قورسی ئیمڕالی کە دەکەوێتە ساڵی ٢٥ەوە، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ لەدژی مۆدێرنیتەی دیموکراتی، ئازادیخوازی، ژن، گەنجان و هەموو گەلانی جیهان لەدژی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بەڕێوە دەبرێت، ئەشکەنجەیەکە لەنێو ئەشکەنجەدا.

لە ئیمڕالی سیستمی سێدارەی لە کاتدا دابەشکراو هەیە

سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکە کە تێیدا قڕکردنی کورد ئەنجام دەدرێت و بەڕێوە دەچێت. دوورگەی ئیمرالی دەکەوێتە ناو دەریاوە، شوێنێکە کە لە رووی کەش و هەواوە بۆ ژیانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی گونجاو نییە. ئەم هەوایە کاریگەری قوڵی لەسەر جەستە و فیزیک و کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ هەیە و مرۆڤ ماندوو دەکات. لە دۆخێکی گۆشەگیری سروشتیدایە. ئەم دوورگەیە زیندانێکی بیزانسیە کە وەک شوێنی دوورخستنەوە و مردن بۆ ئەو زیندانیانەی کە تەنانەت هەزار ساڵ لەمەوبەریش بە مەترسیدار دادەنران ئامادەکراوە. ئەو سیستەمەی لە ئیمرالی جێبەجێ دەکرێت، پراکتیزەیەکی تایبەتە، لە دەرەوەی یاسای کۆماری تورک و دەوڵەت. ئیمڕالی بە یاساکانی دەسەڵاتێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت. یاسا لە ئیمرالی تەڵەیە و بۆ دیلبوونە. چونکە هیچ یاسایەک لەوێ کارپێناکرێت. تاقیگەیەکی تایبەتە کە یاسا پشتگوێ دەخرێت و کاری نایاسایی لەژێر ناوی یاسادا دەکرێت. هیچ خاڵێکی یاسایی لەم دوورگەیەدا نییە، هیچ ماف و دادپەروەریەک جێبەجێ ناکرێت. لە ئیمرالی سیستەمێکی سێدارە هەیە کە ناوی دیاری نەکراوە و ئەم سیستەمە بەسەر کاتدا دابەش کراوە.

ئەمڕۆ هەر کوردێک هەست دەکات لە ئیمڕالیە

لە مێژووی کۆندا، لە زیندانەکانی دوورگەکاندا، زیندانی تایبەت رادەگیران. لە بەرامبەر ئەو کەسانەی بڕیاردەدرا لە کۆمەڵگا دووربخرێنەوە، بەهۆی شەڕی سیستەمەوە، دەیانویست ئیرادەی ئەو کەسانە بشکێنن، ڕەوانەی زیندانەکانی دوورگەکان دەکران. دوورگەکان بەشێکی بچووکی خاکن کە لە وشکانی دابڕاون، لە سروشت دابڕاون. هەر بۆیە دەیانەوێت هەستێکی دابڕاو لەلای ئەو کەسانە دروست بکەن کە لە دوورگەکاندا ڕاگیراون. ئەو سیستەمەی کە لە ئیمرالیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەکارهاتووە، دابڕانێکی قووڵ و جددییە لەناو ئەم دابڕانە سروشتییەدا. گۆشەگیری سەر رێ بەرێکی کۆمەڵایەتییە و ئیرادەی ملیۆنان کەس، نوێنەرایەتی سەدان هەزار کەس دەکات، دەیان هەزار کەسی پەروەردە کردووە و یەک بە یەک دیالۆگێکی لەگەڵیان کردووە، دەیەوێت کۆمەڵایەتیبوون لەناوببات. ئەمڕۆ هەر کوردێک هەست دەکات لە ئیمڕالیە و لە لایەک ئەمە بە مانای ئەو بڕیارە دێت کە ژیان بەبێ رێبەرتی نابێت. لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکی فاشیست، لە کەسایەتی ڕێبەرتیدا، دەیەوێت هەموو کورد و ئاپۆییەکان زیندانی بکات.

' دەوڵەتی تورک لە دامەزراندیەوە تاوەکو ئێستا دوژمنایەتی کورد دەکات'

لە ئیمرالی یاسای دوژمنایەتی هەیە، یاسا نییە. دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر کورد چی دەڵێت، جگە لە دوژمنایەتی هیچ نزیکایەتیەکی دیکەی نییە. ئەمە لە کێشەی سەردەم زیاترە. لەنێو دەوڵەتی تورکدا کێشەی هەبوونی کۆمەڵایەتی کورد مێژووییە. تورک لە سەدەی ١١ دا هاتووەتە میزۆپۆتامیا بەڵام وەک گەشکردن و وەک کێشەی سیاسەتی قڕکردنیان، زیاتر لە ماوەی ٢٠٠ ساڵە ئەو سیاسەتە بەڕێوە دەبات. لە دامەزراندنیەوە و بەوملاوە لە بناغەی دەوڵەتی تورکدا دوژمنیایەتی دژی کورد هەیە.

' کاتێک دەوڵەتی تورک دامەزرێنرا زۆر بەهای کۆمەڵایەتی لەناوبرا'

کاتێک دەوڵەتی تورک دروست بوو ئەو حزبە ئیسلامیانەی کە وەبەرنران، لەگەڵ ١٢ی ئەیلولدا بەرەو دەسەڵات روویشتنەوە و لە ساڵانی ٢٠٠٠دا ئەم دەسەڵاتە بوو بە دامەزراوەیەک. بەمەش ئەم بناغەیە کەمێک گۆڕاوە. گۆڕانکاری دامەزراوەیی لە دەوڵەتی تورکدا دۆخی دامەزراوە پەروەردەیی و تەندروستی و بەرگرییەکانی ئەمڕۆ دیاری دەکات. بێگومان ئەو دامەزراوانەش پێش ئاکەپە فاشیست هەبوون و خزمەتی قڕکردنیان دەکرد. بەڵام ئەمڕۆ بۆنەتە یاریەکی حکومەتی ئاکەپە و بووەتە ئامرازێکی سادەی دەسەڵاتی مافیای ئاکەپە و مەهەپە. سەرەڕای هەموو گۆڕانکارییەکان لە بەشێک  لە دامەزراوەییەکانی کۆماری تورک، ئەو لایەنەی کە هەرگیز نەگۆڕاوە، دوژمنایەتییە بەرامبەر بە کورد، دەوڵەتی تورک بێستاتۆبوونی کورد وەک دۆخێکی رێوشوێن وەگرتن دەبینێت. بەو مەرجەی کە تایبەتمەندی قڕکردنی خۆی بپارێزێت، گۆڕانکارییەکی دامەزراوەیی کراوە. هەروەها چین و توێژە ئیسلامییەکان ٦٠ ساڵ نکۆڵیکردنی سەر خۆیان پێچەوانە کردووەتەوە، وەک ئەوەی تۆڵە بکەنەوە، ڕزیون و بەردەوام بوون لە بنیاتنانی. هەروەک چۆن کاتێک کە دەوڵەتی تورک دامەزرا، هەموو تۆمار و بیرو هزری تا ئەو سەردەمە لەناوچوون، زۆرێک لە بەها کۆمەڵایەتییەکان لەناوچوون، ڕۆشنبیرانی وڵات کوژران یان لە دەوڵەتدا توێندرانەوە یان ناچارکران بچنە دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆش هەمان دۆخ دووبارە دەبێتەوە. نزیکترین قۆناغ لە لەناوچوون ئەو قۆناغەیە کە ئاکەپە گەیشتە سنووری سیستەمەکەی.

' ئاکەپە لە دوژمنایەتیکردنی کورددا قوڵبوونەوەیەکی دروست کردووە'

ئەم نوێبوونەوە دامەزراوەییە کە بە سەرکردایەتی ئاکەپە و بە هاوکاریی مەهەپە ئەنجامدرا، بوونی خۆی وەک فاشیزمی سەوز و ڕەش کردۆتە بنەمایەکی دامەزراوەیی. ئاکەپە لە دوژمنایەتیەکەیدا بەرامبەر بە کورد وشەی برا و ئاشتی بەکارهێناوە. بەپێی ئەو تیۆرییە، ترسی گرووپە ئیسلامییەکان نییە. چونکە ترسی خودا بە تەماحی دەسەڵات سەرکوت کراوە، دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد بە شێوەیەکی ترسناک قووڵتر بووەتەوە. ئەم دوژمنایەتی و بێباکییە لە هەندێک لە گێڕانەوەکانیاندا لە کاتی گونجاودا دەردەبڕدرێت و هەندێکیان جارجارە دێنە پێشەوە و هەندێکیش لەناو دەچن. بە دڵنیاییەوە دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد خۆی لە خۆیدا دیاردە نییە. ئەگەر دەتەوێت دوژمنایەتی لە کۆمەڵگایەکدا لەدژی کۆمەڵگایەکی تر دروست بکەیت، دەبێت مەترسی لەناوبردنی زۆر شت لە بیر و هەبوون و ئازادی گەلەکەتدا لەبەرچاو بگرێت. ئاکەپە دوژمنایەتی کوردان بە دوژمنایەتی لە دژی هەموو گەلی تورکیا قووڵتر کردووەتەوە و بەردەوامی پێدەدات.

ستراتیژی سەرەکی دوژمنایەتیکردنی کورد بە رژێمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی بەردەوامە

لایەن و شێوازی دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد زۆرن. سەرەکیترین و بناغەییترینیان قڕکردنە. قڕکردن چەمکێکی ستراتیژییە. بناغەییترین ستراتیژی دوژمنایەتی ئەمڕۆ بەرامبەر کورد، درێژەدانە بە پیلانگێڕیی دژ بە رێبەرتی لە ڕژیمی ئەشکەنجەدانی ئیمرالی. سیستەمی ئیمرالی دۆخێکی لۆکاڵی نییە کە دوورگەیەکی ناو دەوڵەتێک دەگرێتەوە. سیستەمی گشتی دوورگەکە ناگرێتەوە. بە پێچەوانەی ئەم دۆخە، سیستەمەکە لەسەر دورگەکە دیاری کراوە، بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی لێرەوە لێیەوە نزیک دەبێتەوە لە وڵاتەکەدا. ئیمرالی ڕۆڵی هەیە وەک مۆدێلێک لە دەوڵەتی تورکدا کە سەرلەنوێ دادەمەزرێنرێتەوە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دواجار ناوێکی پێبەخشیوە کە لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆری، ناوێکی بۆ ئامانجەکەی ئاشکرا کردووە. سیاسەتی ئاکەپە و مەهەپە دژی کورد شمشێر و چنگە. چنگ بە واتای قڕکردن و گۆشەگیری و شمشێریش ڕاستەوخۆ بە واتای کۆمەڵکوژی قڕکردن دێت. ئەو ناوچەیەی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە شێوەیەکی سەرەکی تێیدا ئەنجام دەدرێت ئیمرالییە. مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم ئیمرالی وەک یەکەم نموونەی سیستەمی نوێی دامەزراوەکەی دامەزراندووە. گرتنی ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانێکی نێودەوڵەتی و کاتێک لە بردرا بۆ زیندانی ئیمڕالی تەنها ڕفاندن نییە، نموونەی هێرشێکی لەو شێوەیەیە کە سەد ساڵی دوای ئەوە لەبەرچاو گیراوە. حیساباتی سەد ساڵەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کراوە، پلانی ئەم هێرشە بەم شێوەیە دارێژراوەو ئەمەش دوژمنایەتییە لە دژی مرۆڤایەتی. داهێنانێکی دەوڵەت نەتەوەیە کە مەبەستی درێژەدانە بە سیاسەتی جینۆساید لە ژێر ناوی یاسادا، دروستکردنی دووبەرەکیە لەنێوان گەلان لە پێناو درێژەدان بە مۆدێرنیتە سەرمایەداری.

'رژێمی ئیمراڵی لەسەر بنەمای کۆنسێپتی دیموکراتیکنەبوونی تورکیا دامەزراوە'

سیستمی ئیمراڵی، سیستمێکی لەو جۆرەیە کە سیاسەتە بنچینەییەکانی رژێمێکی لەم جۆرەی تێدا دیاری دەکرێن. ئەمە لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاودێری تورکیادا دەبینرێت، بەڵام جیاواز لەو یاسایانەی کە بەسەر هەموو زیندانیان لە تورکیادا جێبەجێ دەکرێن، لەلایەن رژێمێکەوە بەڕێوەدەبرێن. لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا گەلی کورد دادگایی دەکرێت و سزا دەدرێت، هاوکات مێژوویی گەردونی و مرۆڤایەتی گەردوونی دادگایی و سزا دەدرێت. سیستمی ئیمراڵی بەو واتایە دێت کە خوداوەندەکانی نەتەوە-دەوڵەت لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا تۆڵە لە نەتەوەی دیموکراتیک دەکەنەوە. نەتەوە – دەوڵەت کە سیستمی بە خوداوەندبوونی شارستانیەتە، هێمایەکی ئەو بە بتبوونە وشکە، سیستمی ئیمراڵییە. لەبەر ئەوەی رژێمی ئیمراڵی پشتی بە کۆنسێپتی دیموکراتینەبوونی تورکیا دەبەستێت. کاتێک ئەمانە دەڵێین مەبەستمان هەرگیز ئەوە نییە کە تورکیا لە بەرامبەر ئیمراڵی، لەبەرامبەر سیستمی سڕینەوە  و گۆشەگیر هیچ بەرپرسیارێتییەکی نییە. بێگومان ئەمڕۆ کۆماری تورک یەک لە هێزە سەرەکییەکانە کە درێژە بەو سیستمە دەدات و بەرپرسیارێکی سەرەکییە، بەڵام ئەوەی ئەو سیستمەیان دامەزراندووە، کۆماری تورک نییە. ئەو سیستمە لەلایەن ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە دامەزراوە.

ئێمە لە ژێر گوشاری سیستمێکی وەک سیستمی ئیمراڵیدا پێدەنێینە ساڵی ٢٥ەمینی بەدیلگیرانی رێبەرایەتیەوە. بەم بۆنەوە نەفرەت لەو کەسانە دەکەم کە پیلانگێرییەکەیان ئەنجامداوە، ئەوانەشی لەسەر بنەمای دۆستایەتی درۆیینە و ساختە بەشداربوون لە پیلانگێڕییەکە شەرمەزاریان دەکەم. بڕوام وایە هەموو ئو لایەنانەی لە پیلانگێرییەکەدا دەستیان هەبووە باجەکەی دەدەن و من ئەوە پەیوەست بە بڕیارداری ئێمە بۆ تێکۆشان دەبینم و جارێکیتر ئەوە رادەگەیەنمەوە. هاوکات بە هۆی هاوڕێیەتی لاوازەوە رەخنەدانی خۆم دەدەم کە لە ئەنجامیدا قۆناغی بەدیلگرتن زۆری خایاند و ئێمە تێکۆشانێکی لاوازمان لەو پێناوەدا بەڕێوەبرد. بێگومان رەخنەدانی راستەقینە ئەوەیە کە تێکۆشانی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بێتەدی و بگاتە ئەنجام. رایدەگەیەنم کە لە ساڵی ٢٠٢٣شدا لەسەر بڕیاری وەرگرتنی ئەنجام دەبین.

لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا لەسەر دەستی زۆر دەوڵەت پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی ئەو پیلانگێڕییەدا رێبەر ئاپۆ لە نایروبی پایتەختی کینیا بەدیل گیرا و بە پێی رێککەوتنێک رادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر-کۆمەڵکوژکار کرایەوە. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣دا پێدەنێینە ساڵی ٢٤ەمینی پیلانگێریی نێونەتەوەیی. ٢٤ ساڵ بەر لەئێستا کەش و دۆخەکە چۆن بوو؟ دەتوانن لەسەر ئەو قۆناغە هەندێک بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندن بکەن؟

گواستنەوەی رێبەر ئاپۆ بەرەو ئیمراڵی دۆخێکی گرتن یان گواستنەوەیەکی ئاسایی نییە. بۆ ئەوەی کەسێک بتوانرێت بگیرێت، دەبێت هەبوونی ئەو کەسە لە شوێنێک بە شێوەی فەرمی قەبوڵ بکرێت. ئەمە مەرجی سەرەتاییە. بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی کەسێک دەناسرێت، کەسێک قەبوڵ دەکرێت بە پێی تاوانێک دەگیرێت و لەو وڵاتەی کە بە شێوەی فەرمی قەبوڵکراوە رادەستی وڵاتێک کە لە فەرمیبوونی وڵاتدایە دەکرێت، بەڵام لە قۆناغی پیلانگێڕییدا بۆ ئەوەی هەبوونی رێبەر ئاپۆ لە هیچ وڵاتێک قەبووڵنەکرێت، هەبوونی ئەو بۆ ئەوەی فەرمی نەبێت، سیستمی نێونەتەوەیی کەوتەخۆ. لە هیچ وڵاتێک بە شێوەی فەرمی قەبوڵ نەکرا. ئەو وڵاتانەشی کە ئامادەییان بۆ وەرگرتنی دەربڕی رووبەڕووی هەڕەشە، شانتاژ و مامەڵەی ئابوری کرانەوە و لەو خواستەیان پاشگەزکرانەوە.

لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ رێبەر ئاپۆ سوریای جێهێشت. سەردەمی نێوان ئەو رێکەوتە تا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ سەردەمێکە کە تیایدا رێبەرایەتی داواکاری پەنابەری پێشکەش بە وڵاتانی ئەوروپی کرد، دیاری دیپلۆماتیکی ئەنجامدا، لەگەڵ گەل، رۆشنبیران و سیاسەتمەداران گفتوگۆی کرد و پرسی کوردی بە هەموو شێوەیەک بۆ جیهان گێڕایەوە. هاوارێکی گەورەیە. بەڵام لە کۆتاییدا رێبەرایەتی بە دیل گیرا و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ رادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە.

فاکتەری سەرەکی ئەم رفاندنە بەڵێنەکانی کاربەدەستانی یۆنان و خیانەتە لە دۆستایەتی کە لە دوای بانگهێشتنامەی پلان بۆ دانراوەوەیە. ئەوان ئەویان بانگهێشت کرد و دواتر رادەستی رێگەی بەدیلگرتنیان کرد کە لەلایەن ئەمریکا-ئیسرائیلەوە پلانی بۆ دانرابوو. دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەسینا چوونەناوەوەی رێبەرایەتی بۆ یۆنانی بە تاوان دانەنابوو. هەبوونی مافی پەنابەری قەبوڵ کردبوو، کە لە تۆمارە فەرمییەکاندا رێبەر ئاپۆ هێشتاش لەسەر سنوورەکانی دەوڵەتی یۆنان دەبینرێت. سیستمی ئیمراڵی رژێمێکی نایاساییە کە تیایدا رێبەرایەتی لەلایەن ئەو کەسانەی یاسا و رێساکانی باڵادەستی جیهانییان پێکهێناوە بە شێوەیەکی نایاسایی رفێندرا و گواسترایەوە. ئیمراڵی بەتەنیا بۆ خۆی رژێمێکە. دامەزراندنی شارستانیەتی ناوەندییە کە هیچ یاسایەک ناتوانێت بگاتە ئەوێ.

کاتێک بە پێی پێویست لێکۆڵینەوە لە پیلانگێریی نێونەتەوەیی بکرێت، دەتوانرێت تەواوی پێکهاتە و هەبوونی سیستمی هەژموونخوازی جیهانی ئاشکرا بکرێت. رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی دەکات کە ئەو کاتەی ئەویان بردە ئیمراڵی لە لایەن نوێنەری سەرۆکی لیژنەی رێگریی لە ئەشکەنجە (سی پی تی) سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپاوە پێشوازی لێکراوە. بەداخەوە وەک ئەوەی عیسایان لە سێدارەدا و دواتر پیرۆزیان کرد. سەرەتا ئەوروپا بە ساختەکاری و پیلانگێڕیی رێبەرایەتی رادەستی دەوڵەتی تورک کرد و دواتریش نوێنەرانی رێکخراوەکانیان نارد بۆ ئەوەی رێگریی لە ئەشکەنجە بکەن.

پاشخانی مێژووی ئەوە لە پەیوەندی و پەیماننامە شاراوەکاندایە کە ئیسرائیل و تورکیا لە ساڵانی ١٩٥٠ەوە دایانڕشتبوون. لە ساڵی ١٩٩٦ بە پەیماننامەیەک لە ژێرناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و کۆماری تورکیا هاوپەیمانێتیەک لە دژی پەکەکە ساز ببوو و لە دوای ئەو هاوپەیمانێتییەوە بواری رەوایەتیدان بە هەموو شێوەیەکی هێرش لە دژی گەلانی هەرێمەکە ئامادەکرابوو. بێگومان گوشارە سیاسیەکانی ئەمریکا و گوشارە سەربازییەکانی کۆماری تورکیا لە دژی دەوڵەتی سوریا کاریگەری سەرەکی کردبووەوە سەر بەرەوپێشبردنی قۆناغەکە. فاکتەرێکی گرنگی دیکەش رۆڵی هاوکاری کوردانە. بەڕێوەبەریی فیدڕاڵی کورد لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزرا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا لە سەر بنەمای دوژمنایەتی پەکەکە دامەزرا و کاتێک نۆرەی هات ئەویش رۆڵی خیانەتی خۆی بگێرێت. هەموو ئەمانە دەریخست کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێککەوتنێک لە دژی رێبەرایەتی، لە دژی پەکەکە هاتبووە ئاراوە.

رێبەر ئاپۆ کە مێژوو و ساتەکانی بە گرتنی رۆحی سەردەم لە لوتکەدا دەخوێندەوە، چاودێری ئەو بەرەوپێشچوونانەی دەکرد و راڤەی دەکردن. وتەی بەردەوامی ئەو لەبارەی ئەوەی "رۆیشتن بۆ چیاکان خۆزگەی ٤٠ ساڵەی من بوو" لە هەموو جەنگاوەرێکی پەکەکەدا ئازارێکی دروست کرد. هەم گرنگی و واتای رەخنەدان بە بیر مرۆڤ دەهێنێتەوە، کە لە چیاکان مانەوە وایکرد ببێتە هۆکاری ئەوەی هەموو شتێک بخاتە لاوە و لەهەمان کاتدا یەکگرتنی رۆحی قوڵی دیدار لە هەمان داواکاریدا لەگەڵ رێبەرایەتی بە زیندوویی رابگرێت. کاتێک رێبەرایەتی هاوڕێیانی پەروەردە دەکرد و دەیناردنەوە بۆ وڵات، لە روانینی ئەو، قسەکردنی ئەو و باوەشی ئەو، مرۆڤ ئەو بەڕێکردن و ئامانجەی بە شێوەیەکی قوڵ دەبینێت. سەرباری هەموو ئەوانەش رۆیشتن بۆ چیا چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەوە لەبەرچاو دەگرێت. بەر لە هەموو شت دەزانێت کە ئەو گۆڕەپانەی بۆی بچێت رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە و کاریگەری دەکاتە سەرر چالاکییەکانی گۆڕەپانەکە. دووەمیش ئەوەیە کە خەباتی پەروەردە لەپێشتر و پێویستترن. لەراستیدا رێبەرایەتی دەستبەرداری هەست و خۆزگەکانی خۆی بوو. دۆخی سیاسی کە لەبەر هەبوونی رێبەرایەتی لە سوریا هاتە ئاراوە، دۆخی دەوڵەتی سوریا و مامەڵەکردنی ناستراتیژیانە، راستی ئەوەی کە هێزی ئەو تەنیا بەشی خۆی دەکات، هەڕەشەکانی هێرشی ئیسرائیل لەگەڵ ئەوەشدا بژاردەی رۆیشتن بۆ چیاش پراتیکی نەبوو، ئەمەش ئەوەی سەپاند کە سوریا جێبهێڵێت. لەوەها دۆخێکدا ئەگەر بژاردەکان هەڵبسەنگێنرێن، وڵاتی یۆنان خاوەنی دەرفەت و توانای کە لەگەڵ مێژوو، کولتور و گەلەکەیەوە پەیوەندیی دۆستانە ساز بکات، سەرنج رادەکێشێت.

'رێبەرایەتی لەسەر بانگهێشتی فەرمی هەندێک بەرپرسی دەوڵەت دەچێتە یۆنان'

لەو سەردەمەدا رێبەرایەتی لەسەر بانگهێشتی فەرمی هەندێک بەرپرسی دەوڵەتی یۆنان دەچێتە ئەو وڵاتە. یۆنان پلاداڕێژەر نییە، تاکە بەرپرسیارە، بەڵام نەک بەرپرسیارێکی گەورە، بەڵام رۆڵی هەرە چەپەڵ، درۆ و دووڕووی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەلایەن یۆنانەوە گێڕدراوە. بێگومان داڕێژەرانی پلانی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی وڵاتانی هەژموونخوازن، بەتایبەتی ئیسرائیل، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا. رێبەرایەتی رۆڵی وڵاتانی وەک یۆنان، سوریا و تورکیا وەک کاری رۆتینی و بروکراتی پێناسە دەکات. بەرپرسیارێتی ئەو وڵاتانە لە ریزی دووەم و جێبەجێکردن تێناپەڕێت. لە راستیدا رۆڵی دەوڵەتی تورک لە بەکردەوەکردن زیاتر پاسەوانی سنوردارە. دوای سێ مانگ لە مۆسکۆ رێبەرایەتیمان لە ٢ی شوباتی ١٩٩٩ دا بە فرۆکەیەک لە یۆنانەوە برایە نایروبی کینیا و لە ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ لە ئەنجامی گوشاری کاربەدەستانی یۆناندا لە باڵیۆزخانەی یۆنان دەرکرا، لە فڕۆکەخانە رفێندرا و گواسترایەوە بۆ تورکیا.

ئیمراڵی شوێنێکە کە کۆمەڵکوژکردنی کوردان تیایدا پلانی بۆ داڕێژراوە و خراوەتەکار

رێبەر ئاپۆ زۆر جار باس لەوە دەکات کە زیندانی ئیمراڵی لە رووی تێگەیشتن لە دیاردە و پرسی کورد و دروستکردنی دەرفەتی چارەسەری گۆڕدراوە بۆ ناوەندی تێکۆشانی راستی. سەرچاوەی ئەمە بریتیە لەوە کە دوژمنایەتی کوردان لە ئیمراڵی لە بەرزترین ئاستدایە. نەک بە هۆی بچوکبوون و بەرتەسکبوونی شوێن و ژمارەی کەمی ئەو کەسانەی کە لەگەڵیاندا لە پەیوەندیدایە. سیستمی ئیمراڵی شوێنێکە کە کۆمەڵکوژی کوردان سات بە سات لەوێ پلانی بۆ دادەڕێژرێت و دەخرێتەکار. لەسەر ئەو بنەمایە ئەو سیاسەتانەی بەرهەم دەهێنرێت و بە گوێرەی ئاستی کاریگەری پێداچوونەوەیان پێدادەکرێت و نوێدەکرێنەوە. ئیمراڵی تەنیا شوێنی مردن و کوشتن نییە. ناوەندی کۆمەڵکوژکردن و کوشتاری کۆمەڵگایە. رێبەر ئاپۆ ئەو دۆخە بەم جۆرە باس دەکات: "لێرە مەرگ بوونی نییە، لێرە کوشتن هەیە". لەبەر ئەوەی هەموو شتێک و هەموو ساتێک سیاسیە، لە ناو چنگ و گەمارۆی قڕ کردندایە.

''پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە مێژووی کوردستاندا وەک گەورەترین هێرشی کۆمەڵکوژی چووە ناو مێژووەوە'

زیندانی ئیمراڵی ئاڵقەی کۆتایی بەردەوامی سیستمی قڕکردنە لە کوردستان. ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەی لە دژی رێبەرایەتیمان پێش خرا لە مێژووی کوردستاندا وەک گەورەترین هێرشی کۆمەڵکوژی چووە ناو مێژووەوە. رێبەر ئاپۆ لە تەمەنی منداڵی خۆیەوە سەرقاڵی پرسی کورد بووە. لەو تێکۆشانەدا پرسی ئازادی کورد بە کۆمەڵگابوونی کورد شکڵی گرت. لە چارەکی یەکەمی سەدەی ١٩دا بێ قەوارەبوونی کوردان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی هەژموونی نێونەتەوەییەوە سڕکرا و خرایە ژێر دەوڵەتی نەتەوە. سەرباری ئەوەی کە کورد بە کۆمەڵکوژی نیوسەدەیی لە ژێر هێرشی قڕکردنیدا لەناوبران، توانەوە و گۆڕدران بۆ ماددەی خامی هەبوونی تورکان.

دامەزراندنی تورکبوون لە رێگەی قڕکردنی هەموو گەلانی ئاناتۆلیا و مەزۆپۆتامیا لە مێژووی کۆماری تورکیادا بووەتە رووداوێکی ئاسایی. لەسەردەمی ٥٠ ساڵەدا تا ساڵانی ٧٠ کە رێبەرایەتی سەریهەڵدا کوردان زۆر زیانی گیانیان بەرکەوت. لە کەسایەتی چەند نەوەدا بە بەهاکانی کوردەواری، بەکۆمەڵگابوون و رۆحی کوردەواری قوربانیدا و لەناوبران. لەسەرەتاوە رێبەر ئاپۆ دژی ئەوە وەستایەوە. بە دەستنیشانکردنی ئەوەی 'کوردستان کۆلۆنییە و داگیرکراوە' گورزێکی گەورەی لە هێزە هەژموونخوازە نێونەتەوەیی و رژێمی قڕکەری داگیرکەر تورکدا. لە ئەنجامدا لە چارەکی کۆتایی هەمان سەدەدا رێبەرایەتی چارەنووسی بێ ستاتۆبوونی کوردانی کە لەلایەن هێزەکانی هەژمونخوازەوە دیاریکرابوو، تێکشکاند. سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی کە وەک غەزەب و نەفرەتی خودایان لە رێگەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە بەسەر رێبەرایەتیدا داباری، ناوی کاردانەوە بەرامبەر ئەو چالاکییەی ئازادییە.

هـ . ب/ ف.ق