فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕەخنەی لە پارتی گرت و لەلایەن زێرەڤانییەوە ڕفێندرا

هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) فەرماندەیەکی پێشمەرگەیان بە ناوی محەمەد عارف ڕفاندووە، کە ڕەخنەی لە هێزی "زێرەڤانی"ی پارتی گرتووە، کە هێزی تایبەتەکانی سەر بە ئاسایشی بنەما

هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) فەرماندەیەکی پێشمەرگەیان بە ناوی محەمەد عارف ڕفاندووە، کە ڕەخنەی لە هێزی "زێرەڤانی"ی پارتی گرتووە، کە هێزی تایبەتەکانی سەر بە ئاسایشی بنەماڵەی بارزانی و پارتین. ئێستا ئەو فەرمادەیە بێسەروشوێنە.

پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بە کردەوە و رەفتارەکانی لە هەرێمی باشوری کوردستان دا زۆر جیاواز نییە لە ژیتەم و میتی تورک.

محەمەد عارف سلێمان فەرماندەی پێشمەرگە لەبەر ڕەخنەگرتن لە هێزەکانی زێرەڤانی ڕفێنراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسییەوە نییە.

ئایهان سەعید چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە کاتێک فەرماندە محەمەد عارف سلێمان گولی، چووەتە بارەگای هێزەکانی زێرەڤانی، ئیدی لەو کاتەوە دیار نەماوە و هیچ زانیارییەکیش لەسەری نییە.

ئایهان سەعید داوای لە لیژنەى ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنەکانی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی، وەزارەتی پێشمەرگە و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن و وتی: "محەمەد عارف سلێمان ڕۆژی سێشەممە دوای چوونی بۆ بارەگای هێزەکانی زێرەڤانی لەهەولێر دیار نەماوە و هیچ زانیاریەکیشی لەسەر دەست ناکەوێت".

هەروەها کاڤین محەمەد کوڕی محەمەد عارف لەبارەی دیارنەمانی باوکییەوە وتی: "پاش ئەوەی باوکم ڕەخنەی لە هێزە ئەمنییەکان گرت ئیدی دوای ئەوە بێسەروشوێن بووە".

٧  ڕۆژ گەنجان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە دەستگیرکراون

ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ سەربازە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک ٢ گەنجیان بەناوی ئەکرەم خەلیل زکری و زێدان نەبی مستەفا، خەڵکی گوندی دایلای سەر بە شارۆچکەى سیدەکان لە ناوچەى برادۆستی هەولێر ڕفاند. دەوڵەتی تورک ئەو گەنجانەی لە خاکی باشورەوە ڕفاندبوو بۆ تورکیا.

دوای ٦ ڕۆژ لە ڕفاندنی ئەو ٢ گەنجە و ئاشکرابوونی کارە چەتەگەرییەکەی سوپای تورکی داگیرکەر و دروستبوونی گوشار و ناڕەزایەتیی گشتی، ئەو ٢ گەنجە لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل ئازاد کران. ئەو ٢ گەنجانە هەر لەوێ خێرا و دەستبوبرد  لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە دەستگیرکراون و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە لەم دواییانەدا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ناوچەکانی بادینان و برادۆست و ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی خۆی، هەر کەسێک ڕەخنە لە سیاسەت و هاوکارییەکانی بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بگرێت، دەڕفێنێت و شوێن بزریان دەکات و بەبێ هیچ یاسا و مافێک سزایان بەسەردا دەسەپێنێت.

ژ.ت