گەریلا لە ئاڤاشین گورزی لە داگیرکەران دا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەی شاخە سۆری ئاڤاشین لە دژی ئەو داگیرکەرانە، کە هەوڵیاندەدا لە دەورووبەری تونێلەکانی شەڕدا خۆیان جێگیر بکەن، چالاکییان ئەنجامدا. داگیرکەران بەهۆی گورزی گەریلاکانەوە ناچاربوون هەندێک پاشەکشە بکەن.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە):

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى ئاڤاشین؛

لە ٢٠ی تەممووزدا لە کاتژمێر ١١:٠٠ دا لە ناوچەى شاخە سۆر لە دژی گروپێک لە داگیرکەران، کە هەوڵیان دەدا لە دەورووبەری تونێلەکانی شەڕ خۆیان جێگیر بکەن، هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامدا. داگیرکەران لە چالاکیی هێزەکانماندا گورزیان لێدرا و ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن.

لە ٢٠ی تەممووز و لە کاتژمیر ٠٢:٠٠ دا سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی و گازی ژەهراوی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەى وەرخەل. هەمان رۆژ لە کاتژمیر ١١:٤٠ دا لە ناوچەى شاخە سۆر تونێلەکانی شەڕ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.

لە ٢٠ی تەممووزدا لە نێوان ٢١:٣٠ بۆ ٠٠:٣٠ لە ناوچەى ئاڤاشین کۆپتەر بەسەر گۆڕەپانەکانی مەرڤانۆس، بانیستا، تابووری عەرەبەکان، گرێ سپی و گرێ سلێمان دا سوڕانەوە، ناوچەکانی ستونا، گوندی درێ، ناوچەى باسیا، دەورووبەری وەرخەل بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومانکران.

لە ٢٠ی تەممووز لە کاتژمیر نێوان ٢٠:٠٠ بۆ ٢٢:٣٠ ناوچەى شەهید شاهین لە زاپ لەلایەن بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی جۆری ئۆبیس تۆپباران کرا.

لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت