گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلای لە حەفتانین بڵاوکردەوە

دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلا لە حەفتانین بڵاوکرایەوە کە لە دوولاوە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدراوە.

گەریلا تی ڤی چالاکی هێزەکانی گەریلای لە حەفتانین بڵاوکردەوە کە لە دوولاوە ئەنجامدراوە و گورزی قورس لە داگیرکەران دراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا:-

لە گۆڕەپانی کەشانێی هەرێمی حەفتانین، لە ٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٠٠دا هێزەکانمان لە دوولاوە لەدژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە.

هێزەکانمان لە هەردوولاوە نزیکی داگیرکەران بوونەوە. لەلایەکەوە چالاکیەکە بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک ئەنجامدرا و لە ٣ سەنگەردرا. هەر سێ سەنگەرەکە و لەگەڵ داگیرکەرانی ناوی لەناوبران. لەلاکەی دیکەوە بە بۆمبی دەستی و چەکی سوک لە داگیرکەران و چادری داگیرکەران درا. لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکیەکە داگیرکەرانی سەر گردەکە هەڵهاتن. سەنگەرێکی هاوەن و هاوەنێکی ٦ میلیم، چەکێکی بی کەی سی و سەنگەرێکی بی کەی سی، سەنگەری چاودێری و دوو چادری پڕ لە کەلوپەل بە تەمامی لەناوبران.

گروپی یەکەمی چالاکیەکە چووە سەر تەرمی ٢ داگیرکەر و ژمارەیەک زۆر بۆمبهاوێژیان هەڵگرتەوە. گروپی دووەمی چالاکیەکەش چووە سەر تەرمی ٤ داگیرکەر و ٣ چەکی سوکی لەسەر تەرمی داگیرکەران هەڵگرتەوە. گردەکە کە لەلایەن داگیرکەرانەوە کۆنتڕۆڵکرابوو، بە تەواوی تێکشکێنرا.

لە چوارچێوەی چالاکیە شۆرشگێریە سەرکەوتوەکەدا کە هێزەکانمان لە حەفتانین ئەنجامدیاندا: ٦ سەنگەری دوژمن و داگیرکەرانی ناوی لەناوبران. سەنگەرێکی هاوەن و هاوەنێکی ٦ میلیم ، سەنگەرێکی بی کەی سی و بیکەیسیەک، سەنگەرێکی چاودێری و دوو چادری پڕ لە کەلوپەل لەناوبران. ژمارەیەکی زۆر بۆمبهاوێژ و ٣ چەکی سوک لەسەر تەرمی داگیرکەران هەڵگیرانەوە. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ٦ داگیرکەر، بەڵام بە روونی ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن نەزانرا. بەڵام ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن زیاترە."

ف.ق